ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك میترۆی ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید روویدا
به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س برینداربوونه
K24 - هه‌ولێر:
به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك میترۆی شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید، دوو كه‌س برینداربوون.
پۆلیسی سوید رایگه‌یاند، پیاوێكی 60 ساڵی، له نزیك میترۆی ستۆكهۆڵم "هه‌ندێك شت"ی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و دواتر ته‌قیوه‌ته‌وه، به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "ئافتۆنبلادێت"، پێده‌چێت ئه‌و شته‌ی پیاوه‌كه هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه، نارنجۆكی ده‌ستی بووبێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس، كه به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سویدی رایگه‌یاندووه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه، پیاوه شه‌ست ساڵییه‌كه و ژنێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵی برینداربوونه.
پۆلیس راشیگه‌یاندووه، له ئێستادا هه‌ردوو برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و برینی پیاوه‌كه‌ش سه‌خته.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده پێناچێت رووداوه‌كه په‌یوه‌ندی به كرده‌وه‌ی تیرۆریستی هه‌بێت، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
سه‌رچاوه: ئیندیپێندێنت