مه‌رگ په‌لامارى دا و ژيان فرياى كه‌وت
چانسێكى گه‌وره‌ى هه‌بووه بۆ مانه‌وه له ژيان
K24 – هه‌ولێر:
تا ئێستا به وردى نه‌زانراوه هۆكارى نانه‌وه‌ى ئه‌و فيشه‌كه له كه‌له‌سه‌رى ئه‌و راهێنه‌ره به‌رازيلييه‌دا چى بووه، به‌ڵام هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى راهێنه‌ره‌كه چانسێكى گه‌وره‌ى هه‌بووه و مردن پێى نه‌گه‌يشتووه.
رودريگو موريرا، راهێنه‌رى چه‌كه له به‌رازيل و ئه‌و له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان وێنه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، فيشه‌كێكى ئاراسته كراوه، به‌ڵام فيشه‌كه‌كه كه‌له‌ى سه‌رى نه‌بڕيوه و تێيدا ماوه‌ته‌وه.
موريرا، زۆر ئاره‌زووى له ماتۆڕسوارييه و باسى له‌وه كردووه، له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى چه‌كدا هه‌وڵدراوه ماتۆڕسكيله‌كه‌ى بدزن، دزێك گوله‌ى پێوه ناوه به مه‌به‌ستى كوشتنى، به‌ڵام فيشه‌كه‌كه له سه‌ريدا ماوه و كه‌له‌سه‌رى كون نه‌كردووه.
تا ئێستا هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و حاڵه‌ته روون نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌ندێك پێيان وايه له دووره‌وه ته‌قه‌ى لێكراوه و فيشه‌كه‌كه ساردبووه‌ته‌وه، بۆيه كه‌له سه‌رى نه‌بڕيوه.
هه‌ندێكى ديكه پێيان وايه، ئه‌و گوله‌يه‌ى ته‌قێنراوه به‌ره‌و رووى، بارووتى كه‌م تێدا بووه و زه‌برى ئه‌وه‌ى نه‌بووه كه‌له سه‌رى كون بكات.
هه‌ندێكى ديكه باوڕيان وايه راهێنه‌ره‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شوفێرى ماتۆڕسكيل بووه، ره‌نگه كڵاوى تايبه‌ت به ماتۆڕسكيلى له‌سه‌ر بووبێت و ئه‌وه‌ش پاراستبێتى.
سه‌ره‌نجام هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه رودريگو موريرا، چانسێكى گه‌وره‌ى هه‌بووه بۆ مانه‌وه له ژيان.
سه‌رچاوه: RTى عه‌ره‌بى
و:ئ.ر