له عێراقدا چوار مليۆن هاووڵاتى له ژێر هێڵى ههژارييهوهن
هه‌ژارى ته‌نگى به عێراق هه‌ڵچنيوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى عێراق رايگه‌ياند، له ئێستادا چوار مليۆن هاووڵاتى عێراقى له ژێر هێڵى ههژاريدان و له لايه‌ن حكومه‌ته‌وه هاوكارى ده‌كرێن.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زيرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى عێراق محه‌ممه‌د شياع رايگه‌ياند، ده‌وڵه‌ت پابه‌ندى ده‌ستوورى و شه‌رعى له‌سه‌ره بۆ چاودێرى و هاوكاريكردنى زياتر له چوار مليۆن هاووڵاتى هه‌ژار و دابينكردنى لانيكهمى ژيانى رۆژانه بۆيان.
گوتيشى: له كۆبوونه‌وه‌كانى حكومه‌تدا هه‌وڵمانداوه بڕى ئه‌و هاوكارييانه زياتر بكه‌ين كه بۆ كۆمه‌كى هه‌ژاران ته‌رخانكراوه.
داواشى كرد، داموده‌زگا و رێكخراوه خێرخوازى و مه‌ده‌نييه‌كان هه‌وڵه‌كانيان يه‌كخه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ژارى.
روونيشيكرده‌وه، سه‌رچاوه‌ى هه‌ژارى و نه‌دارى هاووڵاتيانى عێراق بوونى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سامان و نه‌مانى هه‌لى كاره.
په‌ره‌سه‌ندنى هه‌ژارى له عێراقدا هاوكاته له‌گه‌ڵ زيادبوونى رێژه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاو بۆ بازاره‌كانى جيهان.
عێراق يه‌كێكه له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به سامانى نه‌وت و كانزاكان.
سه‌رچاوه: فوراتنيوز.
و:ئ.ر