باری له‌ناكاو بۆ ماوه‌ی 3 مانگی دیكه له توركیا درێژ كرایه‌وه
ته‌نیا 2 رۆژ بۆ كۆتایی هاتنی باری له‌ناكاو ماوه
K24- هه‌ولێر:
رۆژی دووشه‌ممه، حكومه‌تی توركیا درێژكردنه‌وه‌ی باری له‌ناكاوی بۆ ماوه‌ی 3 مانگی دیكه راگه‌یاند.
نو‌عمان كورتۆڵمۆش جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی باری له‌ناكاو بۆ ماوه‌ی 3 مانگی داهاتوو رازی بووه.
بڕیاریشه حكومه‌ت داواكاریه‌ك به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی له‌مباره‌یه‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌رز بكاته‌وه.
دوای راسپاره‌ده‌ی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی توركی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی باری له‌ناكاو له‌و وڵاته، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه كرا و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و راسپارده‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی نیشاندرا.
ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌سه‌رپه‌رشتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، مه‌به‌ست له‌و راسپارده‌یه بۆ به‌رده‌وامیدانه به پاراستنی دیموكراتی، بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ماف و ئازادییه‌كان.

ئه‌و بڕیاره‌ش له‌كاتێكدایه، ته‌نیا دوو رۆژ بۆ كۆتایی هاتنی باری له‌ناكاو ماوه. پێشتریش دوو جاری دیكه باری له‌ناكاو له‌و وڵاته درێژكراوه‌ته‌وه و، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا توركیا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی له‌سه‌ركارلابردن، ده‌ستگیركردن و لێپرسینه‌وه‌ی هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانی دامه‌زراوه سه‌ربازی، دادوه‌ری، په‌روه‌رده‌یی و فێركاری به‌خۆیه‌وه بینیوه و، ره‌خنه‌ی توندی جیهانیشی لێكه‌وتۆته‌وه.