قه‌یس خه‌زعه‌لی باڵه چه‌كدارییه‌كه‌ی بۆ عه‌بادی جێ ده‌هێڵێت
ئه‌مینداری عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق قه‌واره‌یه‌كی سیاسی پێكده‌هێنێت
K24- هه‌ولێر:
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی گروپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌ست له باڵی چه‌كداری گروپه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یخاته ژێر كۆنترۆڵی حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌داره‌كانی عێراق، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێكهێنانی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا.
له به‌یاننامه‌یه‌كی گروپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قدا هاتووه، ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌یان بڕیاریداوه، به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی، بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقدا، ده‌ست له باڵی چه‌كداری گروپه‌كه‌ی هه‌ڵگرێت و، بیخاته ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، گروپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق، یه‌كێك له‌و گروپانه‌یه، كه له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه و، به‌وه ده‌ناسرێت، كه فه‌رمان له قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران وه‌رده‌گرێت.
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدابوو، نابێت هیچ لایه‌نێكی سیاسی خاوه‌ن باڵی چه‌كداری به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات.