سوپای سووریا رووبه‌ڕووی 3 هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل ده‌بێته‌وه
سوپای سووریا بۆ ئیسرائیل: چیتر نا‌توانیت هه‌ره‌شه له دیمه‌شق بكه‌یت
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی گشتی سوپا و هێزه چه‌كداره‌كانی سووریا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 9ی كانونی دووه‌م، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل سێ هێرشی جیاوازیان كردۆته سه‌ر ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا و، ته‌واوی هێرشه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریاوه پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه و یه‌كێك له فڕۆكه هێرشبه‌ره‌كانیش له‌لایه‌ن هێزه دژه فڕۆكه‌كانی سووریاوه پێكاوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "كاتژمێر 2:40 خوله‌ك، هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل هێرشێكی مووشه‌كییان له‌ڕێگه‌ی ئاسمانی لوبنانه‌وه كردۆته سه‌ر ناوچه‌ی قه‌تیفه‌ی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق، به‌ڵام هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانیمان رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و یه‌كێك له فڕۆكه‌كانی دوژمنیان پێكاندووه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، "كاتژمێر 3:04ی به‌ره‌به‌یان، جارێكی دیكه ئیسرائیل دوو مووشه‌كی كیشوه‌ربڕیارن له به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه ئاراسته‌ی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق كردوون، به‌ڵام به‌ر له پێكاندنی ئامانجه‌كانیان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رگری سووریاوه ته‌قێندراونه‌ته‌وه".
دواتر له كاتژمێر 4:15 خوله‌كی به‌یانی دیسان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشێكی دیكه‌یان هێناوه‌ته‌وه و 4 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ناوچه‌ی ته‌به‌ریا كردووه و به‌ر له گه‌یتشنیان به زه‌وی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریاوه له‌ئاسمان ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌یی گشتی سوپا و هێزه چه‌كداره‌كانی سووریا هۆشداریشی دایه ئیسرائیل، كه ئه‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سووریا بۆ هێرشه‌كانی ئیسرائیل، بۆخۆی په‌یامێكه كه دیمه‌شق ده‌توانێت رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كی ته‌ل ئه‌ڤیڤی ببێته‌وه.