پەرلەمانی كوردستان پرۆسەی تەعریب تاوتوێ دەكات
خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی دەكرێت
K24 - ھەولێر
پەرلەمانی كوردستان پرۆسەی بە عەرەبكردن و پڕۆژەیاسای چاکسازی خانەنشینی لەھەرێمی کوردستان و خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە تاوتوێ دەكات.
بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و بەپێی ئەو بانگھێشتەی بۆ ئەندامانی پەرلەمان نێردراوە، بڕیارە پرۆسەی بە عەرەبكردن لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ بكرێن. ھەروەھا تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، تاوتوێكردنی خۆپیشاندانەكانی ئەو دواییە دەبێت كە لە چەند شار و شارۆچكەیەكی سنووری سلێمانی ئەنجامدران.
بەگوێرەی بانگێشت نامەكە، پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی ھەرێمی كوردستان و بە دامەزراوەیی كردنی ھێزە چەكدارەكانی كوردستان دەكات، ھەروەھا چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ دەكرێن.
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "وەك خۆ ئامادەكردن بۆ كۆبوونەوەی سبەی، ئەمڕۆ چەند لیژنەیەكی پەرلەمان كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرسانە دەكەن كە سبەی لە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەدان".