ئه‌مه‌ریكا 75 مليۆن دۆلاری دیكه بۆ سه‌قامگیری عێراق ته‌رخان ده‌كات
دوای داعش‌یش ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بڕیاریداوه دوای نه‌مانی داعش، 75 ملیۆن دۆلاری دیكه وه‌ك هاوكاری بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌قامگیری به عێراق ده‌دات، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بره دیاریكراوهدایه، كه بڕیاره 150 ملیۆن دۆلار بۆ ساڵی 2018 بۆ سه‌قامگیركردنی دۆخی عێراق ته‌رخان بكات، به‌مه‌ش ته‌واوی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2015ـه‌وه تائێستا ده‌گاته 265.3 ملیۆن دۆلار.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌كه‌یدا گوتوویه‌تی: "پابه‌ندی ئێمه به‌رامبه‌ر به گه‌لی عێراق له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی داعش نییه، به‌ڵكو خه‌ڵكی عێراق كه له‌زۆر شوێنه رزگاركراوه‌كان رووبه‌ڕووی چه‌ندین ته‌حه‌دیاتی گه‌وره‌ی ژیان بوونه‌ته‌وه، ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هاوكارییه داراییانه‌وه خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك ئاو، كاره‌با، كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی بۆ خه‌ڵكی عێراق دابین بكه‌ین، ئاواره‌كانیش بگه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر ێدی خۆیان، بۆئه‌وه‌ی بتوانن به ئارامی له‌ماڵه‌كانیان بژین".
سیلیمان ده‌ڵێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌ڕێگه‌ی ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ركییه‌وه پێشكه‌ش به پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت، كه 24 لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌كبه‌خش له‌و پرۆگرامه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌شه‌پێدان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری به‌شدارن، ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق.