ئیتاڵیا مه‌لا كرێكار دادگایی ده‌كات
ھۆكاری دادگایی كردنی ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
بڕیاره سبه‌ی دادگایه‌كی ئیتاڵیا له شاری رۆما، دادگایی مه‌لا كرێكار دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نسار و ئیسلام له كوردستان به تۆمه‌تی تیرۆر بكات و ئه‌گه‌ریش تاوانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه مه‌لا كرێكار دیپۆرتی ئیتاڵیا بكرێته‌وه و له یه‌كێك له زیندانییه‌كانی ئیتاڵیا ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامەی نێتاڤیسنی نه‌رویجی، ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌رویج ئاشكرایان كردووه كه ئیتاڵیا به‌تۆمه‌تی دروستكردنی باندێكی تیرۆری به‌ناوی ره‌وتی شاخ له ئه‌وروپا به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆرستی له وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام تا ئێستا مه‌لا كرێكار، سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكردووەته‌وه.
ھەر بەپێی ئەو رۆژنامەیە، پێر ویلی ئاموندسن، وه‌زیری دادی نه‌رویجی ئاشكرای كردووه كه ئه‌گه‌ر دادگای ئیتاڵیا مه‌لا كرێكار، به تاوانبار دابنێت، ئه‌وا نه‌رویج دیپۆرتی ده‌كاته‌وه و له به‌ندیخانه‌یه‌كی ئیتاڵی زیندانی ده‌كرێت.