به‌به‌ڵگه .. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: چیتر له خورماتوو لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی كورد ناكرێت
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له خورماتوو گواستراونه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان و مووچه‌كه‌شیان خه‌رج ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، لێژنه‌كه‌یان توانیویه‌تی ره‌زامه‌ندی وه‌زیری ناوخؤى عێراق وه‌ربگرێت، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه‌ی كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی پۆلیسی كورد پێكهێندرابوون، كه دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان ئاواره ببوون، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه ببوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی كه ره‌زامه‌ندی وه‌زیری ناوخۆی عێراقی له‌سه‌ره، مووچه‌ی ته‌واوی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانه‌ی پۆلیسیش خه‌رج ده‌كرێته‌وه، كه به‌هه‌مان هۆكار راگیرابوون. هه‌روه‌ها شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا راشیگه‌یاندووه، وه‌زیری ناوخۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رازی بووه، ته‌واوی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كوردانه‌ی پۆلیسی سنوور، كه له‌ناوچه‌كانی كه‌ركوك و خورماتوو گواستراونه‌ته‌وه بۆ باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، بگه‌ڕێندرێنه‌وه شوێنی پێشوویان له سنووری هه‌رێمی كوردستان.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كورد له خورماتوو و ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان ئاواره بوون، ئه‌وانه‌ی كه مابوونه‌وه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه گواسترانه‌وه باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، به‌تایبه‌ت ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی پۆلیس، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له پۆلیسه ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان، چه‌ند ئه‌نجوومه‌نێك بۆ لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیان پێكهێندران، ئه‌مه‌ش دووباره ئه‌وانی هه‌راسان كرد و، زۆربه‌یان دووباره بیریان له ئاواره‌بوون ده‌كرده‌وه.

