ئه‌مريكا له باره‌ى رێككه‌وتنى ناووكى پێنج كۆ يه‌كه‌وه دوا بڕيار ده‌دات
تيله‌رسن: "رێككه‌وتنه‌كه یان چاك ده‌كه‌ین یانیش هه‌ڵیده‌وه‌شێنینه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره رۆژى هه‌ينى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه، ئيداره‌ى ئه‌مريكا له باره‌ى مانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له رێككه‌وتنى ناووكى وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بدات.
راوێژكار لە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤ گۆڵدستین له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياند، "چاوه‌ڕوانین رۆژی هه‌ینی بڕیاره‌كه بده‌ین. مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه به‌رده‌وامه".
گوتيشى: "له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه، رێكس تیله‌رسن و وه‌زیری به‌رگری، جێمس ماتیس كۆده‌بێته‌وه".
رۆژی هه‌ینی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێکس تیله‌رسن له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی AP رایگه‌یاندبوو "رێككه‌وتنه‌كه یان چاك ده‌كه‌ین یانیش هه‌ڵیده‌وه‌شێنینه‌وه".
رێككه‌وتنى ناووكى نێوان ئێران و وڵاتانى پێنج (رووسيا، چين، فه‌ره‌نسا، به‌ريتانيا، ئه‌مريكا) له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا له مانگى ته‌مموزى 2015 له برۆكسل واژوو كرا و به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه ئێران ده‌ستبه‌ردارى پيتاندنى يۆرانيۆم ده‌بێت و له به‌رامبه‌ريشدا پێويسته وڵاتانى خۆرئاوا گه‌مارۆ دارايى و ئابوورييه‌كانى سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرن.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ