توركمان و كریستیانەكانی كوردستان یەك لیستیان دەوێت

هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق مشتومڕی ناوه‌ته‌وه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/adadf127-4fcf-48d8-ba97-64f6066dcd8f/011018AXC.ism/manifest

K24 - ھەولێر

پێكهاته‌ی توركمان و كریستیان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌مانشێوه‌ی پارتی و یه‌كێتی به‌ پێویستی ده‌زانن له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا، ته‌واوی حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ پێكهاته ‌و نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان به‌ یه‌ك لیستی بچنه‌ هه‌ڵبژاردن، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش‌ بۆ پێگه‌و هێزی كوردستان به‌گرنگ ده‌زانن.

ئایدن مەعروف، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "بەشداربوونی ھەموو لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان بە یەك لیست لە ھەڵبژاردنەكانی عێراق، گرنگی خۆی دەبێت و یەكڕیزی پیشاندەدات".

نەك تەنھا لایەنی توركمانی، بەڵكو كریستیانەكانیش لەگەڵ ئەوەن یەك لیستی كوردستانی ھەبێت بۆ ھەڵبژاردنەكانی عێراق. وەحیدە یەعقوب، پەرلەمانتاری كریستیان بە گرنگی دەزانێت كریستیانەكان بە یەك لیستی بەشداری ھەڵبژاردنەكان بكەن بۆ ئەوەی پێگەیان بەھێزتر بێت. ئەو دەڵێت: "ھەرچەندە تا ئێستا بڕیار نەدراوە كە پێكھاتەكانی كوردستان بە یەك لیست بەشداری لە ھەڵبژاردنەكانی عێراق بكەن، بەڵام گومان لەوەدانییە ئەگەر ھەموومان پێكەوە بە یەك لیست بەشداربین لە ھەڵبژاردنەكان، سەنگمان زیاتر دەبێت و بە یەك دەنگ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەكەین".

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند جارێك لە پرێس كۆنفرانسی ھەفتانەیدا ئەوەی دووپاتیكردووە كە ھەڵبژاردنەكانی عێراق لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بەرێوەدەچێت، لێ لە ئەگەری دواخستن یان درێژكردنەوەی كابینەكەی عەبادی، ئەوا تەنھا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو مافەی ھەیە.

ھ.م