ئه‌ردۆغان: ئه‌وه‌ى بيه‌وێت له باكوورى سووريا ده‌وڵه‌ت درووست بكات به‌و ئاواته‌وه سه‌رده‌نێته‌وه
تورکیا وڵاتێک نییە ببێتە ئامرازی سیاسەتە ناهاوسەنگەکانی ئەمریکا
K24 – هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى كۆمارى توركيا هۆشدارى دايه ئه‌و لايه‌نانه‌ى كه ده‌يانه‌وێت ده‌وڵه‌تێك له باكوورى سووريا (رۆژئاواى كوردستان) بنياتبنێن.
ئه‌ردۆغان له‌و باره‌يه‌وه رایگەیاند "له كاتێكدا هه‌ستیاریی ئێمه ئاشکرایە، تادێت ئارامیمان به‌رامبه‌ر كاری كه‌سانێك کە هەوڵی درووستكردنی رێڕه‌وێكی تیرۆر رێک له‌به‌رده‌مماندا دەدەن، كه‌م ده‌بێتەوە. هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كاتێكی ئەوەندە زۆر چاوه‌ڕێمان كردووە ئه‌وه‌یه كه ئومێده‌وار بووین ئه‌و بابه‌ته به ره‌وشێكی گونجاو، دیپلۆماسی، تێگه‌یشتنی دوو لایەنە چاره‌سه‌ر بكرێت. به‌ڵام له‌و خاڵه‌ی پێیگه‌یشتووین ده‌بینین كه تا دێت ئه‌و رێگایانه زیاتر دادەخرێن و ته‌نها یه‌ك رێگە چاره ماوه‌تەوە".
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان، لە 43 یەمین کۆبوونەوەی موختارەکاندا وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی:
گوتیشی: ''تورکیا وڵاتێک نییە ببێتە ئامرازی یاریی گرتنە دەستی دەسەڵات لە لایەن هیچ کەسێکەوە لە وڵاتێکی دیکە. ئەوە هیچ کە تورکیا وڵاتێک نییە ببێتە ئامرازی سیاسەتە ناهاوسەنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەماندا. تورکیا وڵاتێکیش نییە ناچاربێت باجی سیاسەتە کەموکوڕەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەبەرامبەر رووداوەکاندا لە ناوچەکەمان بدات''.
سه‌باره‌ت به رۆژئاواى كوردستانيش گوتى: "ئێستا خەڵکانێک هەن خوازیارن راڕەوی تیرۆر لە باکووری سووریا دروست بکەن، ئەوانە شوێنێک بوون لەناو میساقی میللی‌دا. ئەم هەستیاریەمان لەبیر مەکەن. ئەوانەی لەوێ نیازی دروستکردنی دەوڵەتیان هەیە، بەو ئاواتەوە سەردەنێنەوە. ئەوەی پێویست بێت دەیبینن. کەس با هەوڵی دروستکردنی دەوڵەت نەدات لەوێ".
سەرکۆمار تورکیا گوتيشی: "ئەوەی لە بەرامبەرتانە 'پیاوە نەخۆشەکە'ی عوسمانییەکان و 'دەوڵەتی شاگردی' کۆماری دەیەی حەفتاکانی سەدەی رابردوو و وڵاتە بێهێزەکەی دەیەی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو نییە. ئیدی لە بەرامبەرتان گەلێک هەیە کە هەر لە سەرکۆمارییەوە بگرە تاکو موختارەکانی باری سەرنجیان بۆ سەر ئامانجەکان لە ساڵی 2023 و باوەڕبوونیان بە پرەنسیپەکانی ساڵی 2053و 2071 چڕکردۆتەوە. ئیدی بەرامبەر ئەوان تورکیایەکی مەزن و بەهێز هەیە".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ