لوبنان وه‌زيرێكى عێراقى راده‌ستى به‌غدا ده‌كاته‌وه
له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌يروت ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى لوبنان به مه‌رسومێكى كۆمارى بڕياريدا عه‌بدولفه‌لاح سوودانى وه‌زيرى پێشووى بازرگانى عێراق راده‌ستى به‌غدا بكاته‌وه.
ئه‌و وه‌زيره عێراقييه له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌يروت ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
له مه‌رسوومه‌كه‌دا هاتووه: "سوودانى به گوێره‌ى 9 مادده‌ى ياسايى داواكراو بووه"، كه مادده‌كان په‌يوه‌ست به زيانى مه‌به‌ستدار، به ئه‌نقه‌ست سه‌رپێچيكردن له ئه‌ركه‌كان، زيانگه‌ياندن به دارايى گشتيى، سپيكردنه‌وه‌ى پاره.
له مه‌رسوومه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و بڕياره‌ى لوبنان له‌سه‌ر داواى عێراق و به گوێره‌ى رێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوو وڵات بووه بۆ راده‌ستكردنى داواكراوان به يه‌كتر.
پێشتر له لايه‌ن پۆليسى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه (ئينته‌رپوڵ) فه‌رمانى ده‌ستگيركردن بۆ عه‌بدولفه‌لاح سوودانى ده‌ركرابوو.
هاوكات سوودانى ره‌گه‌زنامه‌ى بريتانى هه‌يه و ئه‌ندامى حزبى (ده‌عوه و ئيسڵاحه).
سه‌رچاوه: RTى عه‌ره‌بى.
و:ئ.ر