ئه‌ردۆغان: په‌كه‌كه ريشه‌كێش ده‌كه‌ين
لەکاتی ئۆپەراسیۆنی عەفریندا با لە پاڵ ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی‌دا نهبينرێن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "وه‌ك چۆن له‌نێو سنووره‌كانماندا رێگه به رێكخراوی تیرۆریستیی دابه‌شكار ناده‌ین چاوبكه‌نه‌وه، سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنوورهكانیشماندا چاریان بكه‌ین". گوتيشى: "په‌كه‌كه ريشه‌كێش ده‌كه‌ين".
له میانی به‌ڕێوه‌چوونی شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی تۆكاتی ئاک پارتی، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، كه ماوه‌ی 34 ساڵه بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 50 هه‌زار كه‌س له ریشه‌وه وشك ده‌كه‌ين".
ئه‌ردۆغان گوتيشی: "به لای ئێمه‌وه رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه چی بێت، داعش‌یش ئه‌وه‌یه. فه‌تۆ چ رێكخراوێكی دڕنده‌بێت، DHKP-C و یه‌په‌گه‌ش به هه‌مان شێوه دڕنده‌ن. رازاندنه‌وه‌ی ناوی ئه‌م رێكخراوانه به ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك دیموكراسی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانماندا، هیچ واتایه‌كی نییه. ئێستا ئه‌مریكا ناوه‌كانیان ده‌گۆڕێت. هێزه‌كانی سووریای دیموكرات یان سۆسیال دیموكرات. ئیدی به‌مانه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێین. بڕۆن ئه‌مه له شوێنێكی تر باس بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى: "رووی قسه‌كانم ده‌كه‌مه هه‌موو رۆژئاوا، ئه‌و وڵاتانه‌ی هێشتا بواری ئه‌وه ده‌ده‌ن به رێكخراوێكی تیرۆریستی هه‌وڵی له‌ناوبردنی رێكخراوێكی دیكه بدرێت، زیان به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نن. پێویسته ئه‌مه بزانن. له‌به‌رئه‌وه تیرۆریست له گاباریش تیرۆریسته. له به‌ستله‌ر- دهرهلهریش تیرۆریسته. له قه‌ندیل و شه‌نگالیش تیرۆریسته و له عه‌فرین و منبجیش تیرۆریسته. دەشێت هەندێک لە پێناو بەرژەوەندی کورت مەودا جیاکاری بکات لە نێوان ئەم بکوژانەدا، بەڵام ئێمە زۆر باش تیرۆریستانی سووریا و تیرۆریستانی وڵاتمان دەناسین".
سه‌رۆكى توركيا ئاماژه‌ى به هێرشى كتوپڕانه بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان دا و گوتى: "چیم گوت؟ شەوێک لە پڕدا دەچین. هەڵبەت شەوان کۆتایی نایەت. شەوان دووگیانە بە زۆریی ئازادی. هەر بۆیە شەوانی ئێمەش دووگیانە بەمانە. با سەیرمان بکەن. ئێستا هەر دەستدرێژیەکی سەر سنوورمان، فیشەکی ئاماژەیە بۆ ئێمە بۆ هەنگاوی پێویست".
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژەی بەوەدا "بۆ ئەوان تیرۆریستان لە هەر شوێنێک بن تیرۆریستە و بکوژانیش هەر بکوژن".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتيشی: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، له عه‌فرین درێژه دەدەین به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی سنووری باشوورمان له تیرۆر كه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات یه‌كه‌م هه‌نگاومان بۆی ناوه. ئەوەی لەم پرۆسەیەدا چاوەرێی دەکەین لە هاوپەیمانانمان ئەوەیە کە بە شێوەیەکی وا مەمەڵە بکەن کە گونجاو بێت لەگەڵ پەیوەندییە بنەڕەتیەکانمان. ئیتر دەردەکەوێت کە هاوبەشی مۆدێل و دۆستایەتی و هاوپەیمانی ستراتیجیی و دەستەواژەکانی تر چەندێکی راستە و چەندێکی ساختەیە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەدرێژەدا گوتی: "ئێمە سەرەڕای هەموو شتێک، لەو باوەڕەداین کە لەگەڵ ئەمریکا بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە و هیوادارین پێکەوە هەنگاو بنێین. لەکاتێکدا کات کاتی پشتگیریکردنی تورکیا و پێدانی مافی هاریکاری ستراتیجییە. ئێمە چاوەڕێ دەکەین کە ئەوان پشتگیری هەوڵە شەرعییەکانی تورکیا بکەن. ئێمە چاوەڕێی ئەوە لە وڵاتانی دۆستانمان دەکەین کە لە پرسێکی وەها هەستیاردا، هەڵوێستێکی وەها نیشان بدەن کە لەوان بوەشێتەوە. هیوادارم لەکاتی ئۆپەراسیۆنی عەفریندا رێگە بەوە نەدەن هەڵەیەکی وەها بکەن کە لە پاڵ ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی‌دا ببینرێن هەروەک چۆن ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتمان بەسەرکەوتووی کۆتایی هێنا، لەو بڕوایەدام کە هەنگاوەکانی دوای ئۆپەراسیۆنی ئیدلبیش دەگەینین بە سەرکەوتن".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ