به فه‌رمی گیگز به راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز ده‌ستنیشان كرا
له نێوان 4 به‌ربژێر گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه

رایان گێگز، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به فه‌رمی ئه‌ركی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی وێڵزی وه‌رگرت و شوێنی كریس كۆڵمانی گرته‌وه كه ماوه‌ی 5 ساڵه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 15 جه‌نیوه‌ری 2018، فیدراسیۆنی تۆپی پێی وێڵز له نێوان 4 به‌ربژێر بۆ وه‌رگرتنی راهێنه‌رایه‌تی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان، رایان گیگزی هه‌ڵبژارد.
گیگز هاوشان (كرایگ بیلامی، مارك بۆوین و ئۆساین رۆبێرتس) بۆ وه‌رگرتنی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز به‌ربژێر كرا بوون كه هه‌ر چواریان یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز بوونه، له نێویاندا رایان گیگز به‌سه‌ر 3 به‌ربژێره‌كه‌ی دیكه سه‌ركه‌وت و به راهێنه‌ری نوێی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرا.
هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز نه‌یتوانی له پاڵاوتنه‌كانه‌وه بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا سه‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌ش كریس وازهێنانی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاندووه و له ئێستادا راهێنه‌ری یانه‌ی سه‌نده‌رلاندی ئینگلیزییه.