چاوشئۆغڵۆ هۆشدارى ده‌داته ئه‌مريكا
درووستكردنى هێزى سنوور پارێز له باكوورى سووريا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و ئه‌مريكا رووبه‌ڕووى زيانى قه‌ره‌بوو نه‌كراوه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به هاوتا ئهمريكاييهكى وتووه، درووستكردنى هێزى سنوور پارێز له باكوورى سووريا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و ئه‌مريكا رووبه‌ڕووى زيانى قه‌ره‌بوو نه‌كراوه ده‌كات.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو دوای ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له‌باره‌ی كۆریای باكوور له شاری ڤانكۆڤه‌ری كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێکس تیله‌رسن كۆبووه‌وه، بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەى ئەمریکا، رێکس تیله‌رسن باسی له‌وه كردووه كه دوو كێشه‌ی وه‌ك پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ یه‌په‌گه و راده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكى رێكخراوی خزمه‌ت، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن زیانی به په‌یوه‌ندییه‌كان گه‌یاندووه.
چاوش‌ئۆغڵو، باسی له‌وه كرد كه به شێوه‌یه‌كی روون به رێکس تیلهرستن-ی راگه‌یاندووه، كه له پاڵ ئه‌و دوو كێشه‌یه‌دا ئه‌م دۆخه دۆخێكی زۆر جددی و مه‌ترسیداره و هه‌نگاوێكه په‌یوه‌ندییه‌كانمان به جددی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و ره‌نگه بچینه قۆناغێكه‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بێت. له به‌رامبه‌ریشدا رێکس تیله‌رسن رایگه‌یاندووه: "پێویسته پشت به‌و هه‌واڵانه نه‌به‌سترێت كه له رۆژنامه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو به تیله‌رسنی وتووه، ئه‌وانه ته‌نها هه‌واڵی رۆژنامه نین و ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه لێدوانی هه‌ندێک له فه‌رمانده ئه‌مریكیه‌كانه و گوتی: "گوتم ئێمه ناخوازین په‌یوه‌ندییه‌كانمان بگاته ئه‌و خاڵه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچێت به‌رامبه‌ری زۆر جددی ده‌بێت".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانى گفتوگۆی كردووه و گوتی: "گوتمان كه به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له عه‌فرین ده‌ده‌ینه‌وه هه‌م بۆ سه‌ر چاودێرانمان له ئیدلب، هه‌م بۆ سه‌ر سه‌ربازانمان له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات، هه‌م بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی سوپای سووریای ئازاد، هه‌میش بۆ سه‌ر توركیا و پێویست ناكات كه‌س رووبه‌ڕوومان ببێته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، لێدوانی پێشتری کاربەدەستانی ئەمریکا کە گوتبوویان ''یەپەگە هاوبەشی ستراتیجیمان نییە و تەنها لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا هاریکاریی لە نێوانماندا بووە'' و رایگەیاند ''کە هاوبەشی ستراتیجیتان نییە، کۆتایی بەم پشتیوانییکردنەتان لێیان بهێنن، ئەو چەکانەی پێتان داون وەریان بگرنەوە لێیان. تەنانەت گوتبوویان ژمارەی سیریاڵی چەکەکانیان وەرگرتووە و دواتر کۆیان دەکەنەوە، بەڵام بۆ هۆکاری زۆر هەن وادەکەن کە ئێمە بە گومان بین. ئەو بەڵێنەی لە منبج درابوو، نەبرایە سەر. ئەو بەڵێنەی لە رەققە بە ئێمە و وڵاتانی خۆرئاوا درابوو، بەجێ نەگەیەنرا''.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی رابردوو، لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا، جێمس ماتیس-دا تاوتوێی دۆخی سووریایان کردووە و باسیان لە یەکەکانی سەر سنوور کە ئەگەری هەیە دروست بکرێت و ئەو ئۆپەراسیۆنەش کە تورکیا بۆ سەر عەفرین ئەنجامی دەدات، کردووە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ جێمس ماتیس، رایگەیاند '' ئێوارەی دوێنێ لەسەر خوانەکە، باسی ئەگەری درووست‌کردنی سوپای باکوورمان کرد. جەنابی پێی راگەیاندین کە باوەڕ بەو هەواڵانە لەوبارەیەوە نەکەین و خودی خۆی بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکات''.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ