تيلرسن: له سووريا ده‌مێنينه‌وه
بۆ رێگرتن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسن، له به‌رده‌م زانكۆى ستانفۆرد له ويلايه‌تى كاليفۆرنيا رايگه‌ياند، سوپاى ئه‌مريكا له سووريا ده‌مێنێته‌وه.
تيلرسن، گوتيشى: بۆ رێگرتن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش سوپاى ئه‌مريكا له سووريا ده‌مێنێته‌وه و ئه‌ركى خۆى ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌روه‌ها گوتى: قاعيده له 2011ه‌وه له باكوورى خۆرئاواى سووريا بوونى هه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئه‌مريكا ده‌كات هه‌ر بۆيه مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مريكا پێويسته بۆ كۆتايهێنان به‌و مه‌ترسيانه.
روونيشيكرده‌وه، يه‌كێكى ديكه له هۆكاره‌كانى مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مريكا له سووريا رێگرتنه له داپڵۆسينى گه‌لى سووريا له لايه‌ن رژێمى ئه‌سه‌ده‌وه تا ئه‌و كاته‌ى پرۆسه‌ى سياسى ده‌كه‌وێته سه‌ر رێى خۆى.
هه‌روه‌ها گوتى: له داهاتووى سووريا شوێنێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د و خوازيارين ئه‌سه‌د و خێزانه‌كه‌ى به ته‌واوى له ده‌سه‌ڵات دابماڵرێن.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا گوتيشى: هه‌ڵه‌كانى خۆمان له عێراق، له سووريا دووباره ناكه‌ينه‌وه، چونكه كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مريكا له عێراق بووه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى داعش له‌و وڵاته. هه‌ربۆيه له سووريا ده‌مێنينه‌وه و هه‌وڵى پاراستنى سه‌قامگيرى ده‌ده‌ين و ده‌بێت نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌كى نوێ دابڕێژرێت كه سه‌روه‌رى و سنوورى سووريا بپارێزرێت و له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان.
تيلرسن ئه‌وه‌شى گوت: خه‌ڵكى سووريا حه‌وت ساڵيان تێپه‌ڕكردووه له ره‌وشى خراپ نابێت چيديكه به‌و جۆره به‌سه‌ر ببه‌ن و سه‌ركه‌وتنى سوورييه‌كان سه‌ركه‌وتنه بۆ ئێمه و مرۆڤايه‌تى.