عه‌بادی: هه‌ڵبژاردنه‌كان دواناخرێن
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌كاتی خۆیدا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ یان كۆبیچ، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق جه‌ختی كرده‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چن و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوابخرێن.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی عه‌بادی، "ئه‌مڕۆ له‌دیدارێكی نێوان حه‌دیه‌ر عه‌بادی و یان كۆبیچ، گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڵباژدرنه‌كانی عێراق كرا و، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه له‌كاتی خۆیدا كرایه‌وه".
له‌به‌رامبه‌ریشدا یانكۆبیچ ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هه‌ڵباژدرنه‌كانی عێراق كرد و گوتی: "پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی عه‌بادی، گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی سیاسی، ئه‌منی و ئاوه‌دانكردنه‌وه بابه‌تگه‌لێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان عه‌بادی و كۆبیچ بوون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان درا، به‌ڵام به‌هۆی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌شێك له لایه‌نه شیعه‌كان له هۆڵی په‌رله‌مان و، ته‌واو نه‌بوونی نیسابی یاسایی، هه‌وڵه‌كه شكستی هێنا و، دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.