به‌ڤیدیۆ .. موعجیزه‌ی پاڵه‌وانێتی ئافره‌تێك بۆ رزگاركردنی پیاوێك لێره ببینه
بۆ رزگاركردنی كه‌سێكی دیكه هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی جێ ده‌هێڵێت
K24- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئافره‌تێكی چاونه‌ترس نیشان ده‌دات، كه پیاوێك له مردن رزگار ده‌كات، كه به‌نیاز بوو خۆی فڕیداته سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت، به‌ڵام كاتێك ئافره‌ته‌كه هه‌ستی به نامۆیی ره‌فتاره‌كانی ئه‌و پیاوه‌یكرد، به چركه‌ساتێك به‌ر له گه‌یشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ركه خۆی گه‌یانده پیاوه‌كه و رێگه‌ی خۆكوشتنی پێ نه‌دا.
ئه‌م گرته ڤیدیۆیه گومانی زۆری لای پۆلیسی به‌ریتانیا درووست كردووه، كه تێیدا ئه‌و پیاوه وا ده‌رده‌كه‌وێت، كێشه‌یه‌كی ده‌روونی هه‌یه و له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به‌توڕه‌یی قسه له‌گه‌ڵ كه‌سێك ده‌كات و، دوای چه‌ند ساتێك جانتاكه‌ی كه به‌ده‌ستییه‌وه بوو فڕێ ده‌دات، پاشانیش مۆبایله‌كه‌ی فڕێ ده‌دات و له‌نزیك هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له‌سه‌ر چۆكه‌كانی داده‌نیشێت. كاتێك گوێی له ده‌نگی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ده‌بێت، په‌له ده‌كات خۆی هه‌ڵداته سه‌ر هێڵه‌كه، به‌ڵام ئه‌وكات ئافره‌تێك كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی له‌وێ ره‌ت ده‌بوون، هه‌ستی به شتێكی نامۆ كرد و له دوا ساته‌كانی هه‌وڵدانی ئه‌و پیاوه‌دا بۆ خۆكوشتن، خۆی گه‌یانده پیاوه‌كه و به موعجیزه رزگاریكرد.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیاش، رووداوه‌كه له شارۆچكه‌ی ترینغ له كه‌رتی هیردفۆردشایه‌ر له ئینگلته‌را بووه.
دوای رووداوه‌كه‌ش، به‌خێرایی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه و، كۆمێنتی زۆر له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته پاڵه‌وانه نووسراوه، یه‌كێك نووسیویه‌تی: "من وه‌ك شۆفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌و كۆمپانیایه، ده‌مه‌وێت سوپای ئه‌و خاتوونه بكه‌م، ئه‌و جۆره رووداوه نه‌خوازراوانه هه‌میشه كاریگه‌ری ده‌روونی له‌سه‌ر شۆفێره‌كان جێ ده‌هێڵن".
هێشتاش گومان له‌و گرته ڤیدیۆیه نه‌ڕه‌واوه‌ته‌وه، چونكه پۆلیسی به‌ریتانیا تێبینی ئه‌وه‌یكردووه، له‌لایه‌ك له گرته‌كه‌دا سێبه‌ری پیاوه‌كه ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه هیچ سێبه‌رێكی دیارنییه و، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پۆلیس ده‌ڵێت، هه‌میشه ئه‌و ته‌لانه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ریان به‌ژێره‌وه‌دا تێده‌په‌ڕن به‌توندی ده‌له‌رێنه‌وه، به‌ڵام له‌و گرته ڤیدیۆیه‌دا ئه‌و ته‌لانه جێگیرن و هیچ له‌رینه‌وه‌یه‌كیان نییه و، كه‌لوپه‌له‌كانی سه‌ر زه‌ویش له‌شوێنی خۆیان ناجووڵێن، كه له‌حاڵه‌تی هاوشێوه‌دا هه‌موو شتێكی ده‌وروبه‌ری هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه جووڵه‌یان تێده‌كه‌وێت، بۆیه وێڕای خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه و پێداهه‌ڵدانی پاڵه‌وانێتی ئه‌و ئافره‌ته و ناساندنی وه‌ك پاڵه‌وانێك، پۆلیس ده‌ڵێت، له‌وانه‌یه ئه‌مه رووداوێكی چه‌واشه‌كارانه بێت. هێشتاش لێكۆڵینه‌وه له‌ڕاستی ئه‌و رووداوه نه‌گه‌یشتۆته هیچ ئه‌نجامێك.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان نووسیوه، زۆر باوه‌ڕیان به ڕاستی ئه‌و رووداوه نییه، تۆڕی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ش جه‌ختی كردۆته‌وه، ئه‌وان ئاگاداری رووداوێكی له‌م جۆره نه‌بوونه.
