عه‌بادی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین ته‌واوی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكه‌ین
"توركیا دووفاقانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ن چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
ئاژانسی هه‌واڵی كوه‌یت "كونا"، بڵاویكردووه‌ته‌وه، عه‌بادی له میانی پێشوازیكردنی له شاندێكی رۆژنامه‌وانانی كوه‌یتی، رایگه‌یاند، توانیویانه قۆناغی دوای ریفراندۆم تێپه‌ڕێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌وڵده‌ده‌ن ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كه له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه هه‌ن.
عه‌بادی توركیای به دووفاق تۆمه‌تباركردووه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كورد و رایگه‌یاند، له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام هیچ مافێكی به كوردانی توركیا نه‌داوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، تا ئه‌و كاته‌ی ریفراندۆم كرا ئینجا توركیا هه‌ستی به هه‌ڕه‌شه كرد و تێڕوانینی به‌رامبه‌ر به كورد گۆڕا و له به‌غدا نزیك بووه‌وه.