وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا داوای دان به خۆداگرتن له توركیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئۆپراسیۆنی سه‌ر عه‌فرین، توركیا به له‌مپه‌رخستنه به‌رده‌م له‌ناوبردنی داعش له سووریا تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/1/2018 له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیندۆنیسیا، ماتیس داوای له توركیا كرد دان به‌خۆیدا بگرێت و گووتی: "په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌كان ده‌بێته كێشه له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كه".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رێكخراوی داعش و قاعیده ئه‌و بارودۆخه بقۆزنه‌وه، چونكه ئه‌وه روونه كه ئێستا ئێمه ته‌ركیزمان له‌سه‌ر ئه‌وان نییه و ئه‌وه‌ش روونه ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا ده‌بێته هۆی زیادبوونی قه‌یرانه مرۆییه‌كان كه ئێستا زۆربه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه".
هه‌ر چه‌نده ئه‌مریكا ده‌ڵێت، له مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی توركیا تێده‌گه‌ین و به‌رگری له خۆكردنی به ره‌وا ده‌زانین، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌و به‌رگریی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند جارێك داوایان له ئه‌نقه‌ره كردووه دان به خۆیدا بگرێت.