كۆلێژی پزیشكی له‌م دوو زانكۆیه‌ی كوردستان ده‌كرێته‌وه
بۆ ساڵی 2018-2019
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی دوو كۆلێژی پزیشكی ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2018-2019.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، دكتۆر یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له وتارێكدا له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابییانی كۆلێژی پزیشكی رایگه‌یاند، ره‌زامه‌ندییان بۆ كردنه‌وه‌ی دوو كۆلێژی پزیشكی حكوومی له زانكۆكانی گه‌رمیان و زاخۆ وه‌رگرتووه.
وه‌زیری خوێندنی باڵای ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لە دواى ڕاپەرینى ساڵى (1991) تەنها یەک کۆلێژى پزیشکى گشتى لە هەولێر هەبوو، بەڵام ئێستادا (4) کۆلێژى پزیشکى و (4) کۆلێژى پزیشکى ددان و (3) کۆلێژى دەرمانسازى و (4) کولێژى پەرستارى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستاندا هه‌ن.
روونیشی كرده‌وه، بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 هه‌ردوو كۆلێژه‌كه ده‌كرێنه‌وه و پێشتریش چه‌ندین به‌شی پزیشكی له په‌یمانگه و زانكۆی ئه‌هلی و حكوومییه‌كان كراونه‌ته‌وه.