مه‌رجه‌عێكی دیكه‌ی شیعه به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا حه‌رام ده‌كات
هه‌ر كه‌سێك بچێته بنكه‌كانی ده‌نگدان و قه‌ڵه‌م له فۆرمی ده‌نگدان بدات له گوناهه‌كان پاك نابێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
فازڵ مالكی، مه‌رجه‌عی ئاینی مه‌زهه‌بی شیعه فتوای بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا و هاوكات به‌شداریكردنیش له هه‌ڵبژاردنه‌كان و قه‌ڵه‌م لێدان له فۆرمی ده‌نگدانی حه‌رام كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه له نووسینگه‌ی ئه‌و مه‌رجه‌عه‌ی مه‌زهه‌بی شیعه ده‌رچووه، ئاماژه به‌وه كراوه، "به له‌به‌رچاوگرتنی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه لێم ده‌كرێن، هه‌روه‌ها به ره‌چاوكردنی له‌ده‌ستدانی مه‌رجه‌كانی ره‌وایه‌تی نیشتیمانی، له هه‌موووشیان گرنگتر هه‌موارنه‌كردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئێمه حوكمی بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رده‌كه‌ین و، بگره چوون به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان و قه‌ڵه‌م لێدان له‌سه‌ر فۆرمه‌كانی ده‌نگدانیش حه‌رام ده‌كه‌ین".
مالكی جه‌ختیشی كرده‌وه، "داگیركاره بیانییه‌كان به‌شداریكردنی خه‌ڵكی له هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌رفه‌ت وه‌رده‌گرن، بۆئه‌وه‌ی ساخته‌كاری بكه‌ن، به‌مه‌ش هه‌ركه‌سێك بچێته بنكه‌كانی ده‌نگدان، له تاوان و ناپاكی ئه‌واندا به‌شدار ده‌بێت و گوناهبار ده‌بێت".
ئه‌و مه‌رجه‌عه‌ی شیعه ده‌می هۆشداری له خه‌ڵكی عێراق كرد و گوتی: "نه‌كه‌ن ئه‌ی خه‌ڵكی باش جارێكی دیكه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێندرێن، یاخۆد به فتوای كه‌سێكی ئه‌و لایه‌نانه له‌خشته ببرێن، كه ئامانجیان ده‌سه‌ڵاته و به ئاوازی داگیركاران هه‌ڵده‌په‌ڕن، ئه‌مه تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه و له گوناهه‌كه‌ی پاك نابنه‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا فازڵ مالكی سوێند بۆ خه‌ڵكی ده‌خوات و ده‌ڵێت: "به‌خودا من ته‌نیا ئامۆژگاری ئێوه ده‌كه‌م، چۆن ده‌بێت مرۆڤ درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات، وه‌ڵڵاهی من به‌ڕاشكاوانه راستیه‌كانی ئه‌وانه‌م به‌ئێوه راگه‌یاند كه دژایه‌تی ئێوه ده‌كه‌ن و ته‌ڵه بۆ ئێوه داده‌نێن، ئێوه‌م ئاگاداركرده‌وه و به به‌رده‌وامیش له جادوویی و فێڵبازییه‌كانی ئه‌وان ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، پێشتر ئه‌وان ئێمه‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، به‌ڵام ئێستا جادوویی ئه‌وانمان ئاشكرا كردووه، بۆیه رێگه‌یان پێ نه‌ده‌ن بتوانن جارێكی دیكه چاودێری ئێوه بكه‌ن، كه‌سی ژیر هه‌رگیز نابێت دووجار بكه‌وێته ته‌ڵه‌وه".
پێشتریش چه‌ندین جار جه‌واد خاڵسی مه‌رجه‌عی شیعه مه‌زهه‌به‌كان داوای له خه‌ڵكی كردبوو، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌كه‌ن و جه‌ختیشی كردبۆوه، هه‌ركه‌سێك به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات، به‌شداری له فیتنه‌یه‌كی گه‌وره‌دا ده‌كات، چونكه ئه‌و مه‌رجه‌عه‌ی شیعه پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به فیتنه‌یه‌كی گه‌وره چواندبوو.