عه‌بادی لاف له‌سه‌ر ئه‌ردوغان لێده‌دات
عه‌بادی: توركیا په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی دوفاقی به‌رامبه‌ر به كورد ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی كۆنای كوێتی، حه‌یدره عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ شاندێكی میدیاكارانی كوێت رایگه‌یاندووه "حكومه‌تی عێراق توانی به‌بێ خوێنڕشتن كۆنترۆڵی كێشه‌ی دابه‌شبوونی خاكی عێراق بكات، ئێستاش كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات".
عه‌بادی جه‌ختیشی كرده‌وه، توركه‌كان په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی دوفاقی به‌رامبه‌ر به دۆسیه‌ی كورد ده‌كه‌ن و گوتی: "پێشتر توركه‌كان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی عێراق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، له‌كاتێكدا له توركیا كوردیان له مافه‌كانیان بێبه‌ش كردووه".
عه‌بادی له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانی كوێتی گوتیشی: "مه‌به‌ستی من له‌م هه‌ڵوێسته دژایه‌تیكردنی كورد نییه، به‌ڵكو ئه‌وان هاووڵاتی عێراقین و هه‌موو ئه‌رك و مافێكیان له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق هه‌یه".
سه‌باره‌ت به بوونی په‌كه‌كه‌ش له سنووری هه‌رێمی كوردستان، عه‌بادی گوتی "توركیا ترسی زۆری له پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه"، جه‌ختیشی كرده‌وه "عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری په‌كه‌كه ناكات و نایه‌وێت خاكی هه‌رێمیش بۆ هێرشكردنه سه‌ر توركیا به‌كار بهێنێت".
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌بادی له‌كاتێكدایه، كه ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵه پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراق نه‌ناردووه و، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیشی له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی بێبه‌ش كردووه، كه مووچه‌ی مانگانه‌یه‌تی و، تائێستاش هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه نییه، كه عه‌بادی نیازێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای هه‌بێت. وێڕای ئه‌وه‌ی دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر، پۆسته‌كانی كوردیشیان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم لێ سه‌ندراونه‌ته‌وه و كه‌سانی عه‌ره‌ب و توركمان له‌شوێنی ئه‌وان داده‌ندرێن. زۆرێك له ناوه‌نده میدیاییه‌كانیش، قسه‌كانی عه‌بادی له دیدیارهكهیدا له‌گه‌ڵ شاندی رۆژنامه‌نووسانی كوێتی، به غروری و لاف لێدان له‌سه‌ر به‌رپرسانی توركیا خوێندنه‌وه‌یان بۆ كردووه.