نێچیرڤان بارزانی و عه‌بادی له داڤۆس كۆبوونه‌وه
"كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه"
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس، كۆبوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشی كرد، بڕیاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت, فوئاد حوسێن, سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عه‌بدولجه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ئاماده‌بوونه.