"ئێران هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌ته وێرانبووه‌كه‌ی هه‌زاران ساڵ پێشتری ده‌دات"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه: مێژوو ده‌ریخستووه، هه‌میشه رووناكی به‌سه‌ر تاریكی‌دا سه‌رده‌كه‌وێت

K24 - هه‌ولێر:
عادل جوبێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودی، كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له داڤۆس قۆسته‌وه‌و له گفتوگۆیه‌كی په‌راوێزی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، ره‌خنه‌ی توندی له سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ناوچه‌كه‌دا گرت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه گووتی: "له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوو دیدگای ركابه‌ر هه‌ن، دیدگای رووناكی و دیگای تاریكی، دیدگای تاریك تایفه‌گه‌رییه و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌ته وێرانه‌كه‌ی پێش هه‌زاران ساڵ ده‌دات ده‌دات و له رێگه‌ی به‌كارهێنانی تیرۆر و تائیفه‌گه‌رییه‌وه ده‌سوه‌رده‌داته كاروباری وڵاتانی دیكه".
هه‌روه‌ها گووتی: "مێژوو ده‌ریخستووه، هه‌میشه رووناكی به‌سه‌ر تاریكی‌دا سه‌رده‌كه‌وێت".
ئاماده‌نه‌بوونی به‌رپرسانی تاران له رووداوی ئه‌مساڵی داڤۆس، نه‌ریتی ئێران نییه، چونكه ساڵانی پێشتر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماده‌ی كۆڕبه‌نده‌كه ده‌بوو و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسان و سه‌رۆك و به‌رپرسانی بانكه‌كان و دامه‌زراوه بازرگانییه‌كان كۆده‌بوویه‌وه، زۆربه‌ی كاتیش له دانیشتن و گفتوگۆكاندا رووبه‌ڕووی هاوتاكانی له وڵاتانی كه‌نداو ده‌بوویه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ نه‌چووه داڤۆس تا وه‌ڵامی ئه‌و جۆره لێدوانانه بداته‌وه".
به‌ڵام ساڵی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ر له داڤۆس گووتی: "ئێران ده‌ستوه‌رناداته كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی، پێویسته ئێران و سعوودیه پێكه‌وه كار بۆ كۆتاییهێنان به ململانێكانی سووریا و یه‌مه‌ن بهێنن".