نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه و 70 دۆلاری تێپه‌ڕاند
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی پێنوێنه‌كانی نرخی نه‌وت، ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان، نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركردووه و بۆ یه‌كه‌مجار له 2014ه‌وه، نرخی یه‌ك به‌رمیل 70 دۆلاری تێه‌په‌ڕاند.
به گوێره‌ی وێبسایتی ئینڤێستینگ، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به 71 دۆلاره، نه‌وتی خاویش به 66.25 دۆلاره.
لێژنه‌ی چاودێریكردنی نرخی نه‌وت له رێكخراوی ئۆپێك و وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت، رۆژی 21ی ئه‌م مانگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كان كۆبوونه‌وه و ساڵی رابردووش، له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت رێككه‌وتن.
ئه‌و بڕیاره‌ش دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت هات، كه له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو كه‌مترین نرخی تۆمار كرد و گه‌یشته 33 دۆلار.