به‌رزترین و نزمترین پله‌ی گه‌رمی شاره‌كانی كوردستان بخوێنه‌وه
حاجی ئۆمه‌ران ساردترین و گه‌رمترینیش كه‌لار و خانه‌قینه
K24 - هه‌ولێر:
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، به‌رزترین و نزمترین پله‌ی گه‌رمی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، نزمترین پله له حاجی ئۆمه‌ران تۆماركراوه، كه گه‌یشتووه‌ته سفر و به‌رزترین پله‌ش له كه‌لار و خانه‌قینه كه 21 پله بووه.
هاوكات سه‌نته‌ری شاره‌كانیش نزمترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركرابێت، هه‌ولێر 9، سلێمانی 7، دهۆك 7، كه‌ركووك 12 و هه‌ڵه‌بجه 8.
به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی سه‌نته‌ری شاره‌كانیش، هه‌ولێر 14، سلێمانی 15، كه‌ركووك 18، دهۆك 13، هه‌ڵه‌بجه 15.
پێشبینیش ده‌كرێت، رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه، له هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستان، پله‌ی گه‌رمی بگاته خوار سفر.
.jpg)
.jpg)