سه‌رۆك بارزانی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم په‌شیمان نیم
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ئێمه‌ش بڕیاری خۆمان ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه، ریفراندۆم تاوان نییه و له ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش په‌شیمان نیم. هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه بڕیاری خه‌ڵك و لایه‌نه كوردستانییه‌كان بوو و، پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو. پێش ریفراندۆم باس له جیاوازی نێوماڵی كورد ده‌كرا، به‌ڵام ریفراندۆم پێچه‌وانه‌كه‌ی سه‌لماند و، خه‌ڵكی كوردستان به‌ئاشتیانه گوزارشتیان له بۆچوونه‌كانیان كرد و، له‌كاتێكدا كه له 93%ی گه‌لی كوردستان ئازادی و سه‌ربه‌خۆییان ده‌وێت، لێكدانه‌وه‌كانی دیكه هیچ به‌هایه‌كیان نییه.
سه‌باره‌ت به رێگرییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیش له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، سه‌رۆك بارزانی گوتی، ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیچ جێگره‌یه‌وه‌یه‌كی گونجاویان بۆ ریفراندۆم پیشكه‌ش نه‌كرد.
دووپاتیشیكرده‌وه، دۆزی گه‌لی كورد ره‌وا و یاساییه و هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ئامانجه‌كانمان نابین.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه سه‌رۆك بارزانی گوتی: هه‌ندێ پارتی كوردی تێبینییان له‌سه‌ر كاتی ریفراندۆم هه‌بوو نه‌ك خودی ریفراندۆم وه‌ك پره‌نسیپ.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ئه‌وكات ئێمه‌ش بڕیاری خۆمان ده‌بێت.
تایبه‌ت به رووداوه‌كانی شازده‌ی ئوكتۆبه‌ریش، سه‌رۆك بارزانی دووپاتیكرده‌وه، كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه داگیركراون و ئه‌وه‌ی له‌و شاره روویدا، له‌ئه‌نجامی ناپاكی گروپێكی ناو كورد بوو، تائێستاش گه‌له‌كه‌مان به‌هۆی ئه‌و گروپه‌وه ئازار ده‌چێژێت. هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و دۆخه نایاساییه‌ی ئێستا له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ئارادایه، جێگای قبوڵكردن نییه و، پێویسته به‌گوێره‌ی ده‌ستوور كێشه‌كانی ئه‌و ناوچانه چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌میشه‌ش گوتوومانه، ده‌بێت كه‌ركووك نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان بێت.
سه‌رۆك بارزانی هۆكاری خراپی دۆخی كوردستانیشی بۆ بڕینی بودجه و شه‌ڕی داعش گه‌ڕانده‌وه.