نێچیرڤان بارزانی و رێكس تیله‌رسن له كۆبوونه‌وه‌دان
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و رێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌دان.
له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابوور جیهان له داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی و ریكس تیله‌رسن كۆبوونه‌وه و تا ئێستاش كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان, له‌گه‌ڵ ئیزابێل لۆڤین جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى سوێد كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له د. فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانیى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا خۆشحاڵییان به دیداره‌كه ده‌ربڕى و په‌یوه‌ندییه‌كانى سوێد و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسى گه‌ل و حكوومه‌تى سوێدى كرد بۆ هاوكارى و پشتیوانی‌یان له هه‌رێمى كوردستان و هیواى به‌رده‌وامى و په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى خواست.
له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا نێچیرڤان بارزانی، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دوا پێشهاته‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین سه‌ردانى بۆ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ڕێگه‌ى دیالۆگ و به‌پێى ده‌ستوور كرده‌وه.
.jpg)
ده‌رباره‌ى شكاندنى داعش و قۆناغى دواتر روونیكرده‌وه, له‌ناوبردنى سهربازیيانهى داعش به‌ته‌نها چاره‌سه‌ر نییه و كێشه‌كان پێویستییان به چاره‌سه‌رى سیاسى هه‌یه.
هه‌روه‌ها باسى له دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان كرد كه كاریگه‌ریى كردووه‌ته سه‌ر بارى دارایى و بواره‌كانى دیكه له هه‌رێمى كوردستان.
لاى خۆیه‌وه ئيزابيل لۆڤین وێڕاى گه‌یاندنى سڵاو و رێزى سه‌رۆك وه‌زیرانى سوێد به نێچیرڤان بارزانى، دووپاتى كرده‌وه وڵاته‌كه‌ى كۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه‌ى هه‌رێمى كوردستان گرتوویه‌تیه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه و له رێگه‌ى دیالۆگه‌وه، پشتیوانیى وڵاته‌كه‌یشى بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هیواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنى دیالۆگى خواست.
لۆڤین تیشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى سوێد له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بۆ سه‌رخستنى دیالۆگ و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها ڕوونیكرده‌وه كه مه‌شق و ڕاهێنانى هێزه‌كانیان به پێشمه‌رگه و په‌ره‌پێدانى مرۆیى و هاوكاریى مرۆییش بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌شدارى و سوودمه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق كه بڕیاره له كوێت ساز بكرێت، له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى نوێنه‌رایه‌تیى سوێد له هه‌رێمى كوردستان، لایه‌نێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.