سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له‌سه‌ر نێرگه‌له‌كێشان سزا ده‌درێت
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره‌ی بووه هۆی سزادانیشی خه‌ڵات ده‌كرێت
.jpg)
سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له نێو یاریگه نێرگه‌له‌ی كێشا سزا درا، ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره‌ی كه‌بووه هۆی سزادانیشی خه‌ڵات كرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 27 كانوونی دووه‌می 2018، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان بڕیاریاندا سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یاری نێوان سه‌یدسادق و ده‌ربه‌ندیخان له گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ هانده‌رێك نێرگه‌له‌ی كێشا به بڕی 250 هه‌زار دینار سزا درا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریشدا كارزان ره‌شیدی فۆتۆگرافه‌ریش كه له كاتی نێرگه‌له‌كێشانه‌كه وێنه‌ی سه‌فین كانه‌بی گرتووه خه‌ڵات بكات.