هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عفرين پێى نايه حه‌وته‌م رۆژييه‌وه
له نوێترين پێشهاتيشدا كانتۆنى عفرين گڵۆپى سه‌وز بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا هه‌ڵده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان پێى نايه حه‌وته‌م رۆژييه‌وه و تا ئێستا هيچ ناوچه‌يه‌كى سنووره‌كه له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه و سه‌رۆكى توركياش ئاشكرايكردووه، تا ئێستا 8 سه‌ربازى توركيا كوژراوون و هه‌سه‌ده‌ش رايگه‌ياندووه، ژماره‌يه‌كى زۆرى سه‌ربازى توركيا كوژراوون و توانيويانه سێ تانك تێكبشكێنن. له ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش كاردانه‌وه‌كان فراوانتر ده‌بن و هه‌ريه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا وێڕاى نيگه‌رانيان له ره‌وشى عفرين داواى كۆتايهێنان به ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌مريكاش هێرشكردنه سه‌ر شارى عفرين به شه‌رمه‌زارى وه‌سفده‌كات. له لايه‌ن خۆيه‌وه توركيا ره‌خنه له ئه‌مريكا ده‌گرێت و له نوێترين پێشهاتيشدا كانتۆنى عفرين گڵۆپى سه‌وز بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا هه‌ڵده‌كات.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
.jpg)
كردنه‌وه‌ى به‌ره‌ى نوێى شه‌ڕ
سوپاى توركيا دواى ئه‌وه‌ى له سه‌رجه‌م ميحوه‌ره‌كانى عفرينه‌وه پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌ده‌ستنه‌هێناوه، له ئێستادا بير له‌وه ده‌كاته‌وه به‌ره‌يه‌كى ديكه‌ى شه‌ڕ له منبج بكاته‌وه.. له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هۆی هێرشه‌كانى توركياوه به‌ره‌و شارۆچكه‌ى منبج نیگه‌رانن له ئاسایشی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا و ئه‌و نیگه‌رانیه‌شیان گه‌یاندووه به ئه‌نقه‌ره.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه باسی له‌وه كرد كه نیگه‌رانن له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینی توركیا به‌ره‌و منبج و ئه‌و نیگه‌رانیه‌شیان له كۆبوونه‌وه‌كانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی نێوان شاندی هه‌ردوو وڵات به لایه‌نی تورك راگه‌یاندووه و نیگه‌رانیی له پێشینه‌شیان بۆ ئاسایشی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه كه له ناوچه‌كه‌دان.
گوتیشی: "له ده‌ورووبه‌ری منبج هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێیه. ئاسایشی هێزه‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه نیگه‌رانی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه، ئه‌و نیگه‌رانیه‌ش به توركیا راگه‌یه‌نراوه".
هاوكات به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا به‌نیازه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به توركیای داوه به‌جێبگه‌یه‌نێت له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی به چه‌ند گرووپێكی داوه له باكووری سووریا.
.jpg)
بن عه‌لى يه‌ڵدرم ره‌خنه له ئه‌مريكا ده‌گرێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بن عه‌لى یڵدرم له‌باره‌ی هێرشى سوپاى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌ر عفرين رایگه‌یاند، "هاوكاريكردنى يه‌په‌گه ئه‌مريكاى زۆر بچووك كردووه‌ته‌وه".
بن عه‌لى يه‌ڵدرم له ميانه‌ى وتارێكدا كه ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى پارته‌كه‌ى كرد، گوتى: "ئێمه له ئێرانه‌وه بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست؛ به درێژایی سنووری باشوورمان له‌گه‌ڵ عێراق و سووریا، به درێژایی هه‌زار و 350 كلم رێگه به دروستبوونی هیچ رێكخراوێكی تیرۆریستی ناده‌ین. جا خۆرهه‌ڵاتی فورات بێت، یان خۆرئاوای فورات".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا باسی له كاركردنی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌دا كرد و گوتی، "له‌ڕاستیدا كاركردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان و ئه‌نجامدانی كار و پلانه‌كانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی‌دا، كارێكه ئه‌مریكا زۆر بچووك ده‌كاته‌وه".
.jpg)
ئه‌نقه‌ره: تره‌مپ دووپاتيكردووه‌ته‌وه پێدانى چه‌ك به كورده‌كانى سووريا راده‌گرێت
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى دڵنياكردووه‌ته‌وه، كه پێدانى چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى به كورده‌كانى سووريا راده‌گرێت.
چاوشئۆغڵۆ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه دوێنێ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ هاوتا نه‌مساييه‌كه‌ى (كارين كنايسڵ)، ئه‌نجاميدا، رايگه‌ياند، تره‌مپ به‌ڵێنى داوه چيديكه كورده‌كانى سووريا پڕچه‌ك ناكه‌ن.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا داواشيكرد، بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى نێوان ئه‌مريكا و توركيا پێويسته واشنتن هه‌نگاوى كرده‌يى له‌و روه‌وه بنێت و ئه‌وه‌شى به مه‌رجێكى بنه‌ڕه‌تى بۆ گفتوگۆكانى ئه‌نقه‌ره و واشنتن له باره‌ى دامه‌زراندنى ناوچه‌يه‌كى نيمچه ئارام له باكوورى سووريا له‌قه‌ڵه‌مدا.
هێرشه‌كه‌ى توركيا كاردانه‌وه‌ى جياجياى له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هه‌ريه‌ك له ئه‌ڵمانيا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مريكا نيگه‌رانى خۆيان له درێژه‌كێشانى شه‌ڕه‌كه نه‌شاردووه‌ته‌وه.
.jpg)
ئه‌ڵمانيا هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين ده‌باته ناتۆ
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا زيگمار گابرييڵ رايگه‌ياند، داواى له سكرتێرى گشتى ناتۆ يه‌نس ستولتنبێرگ كردووه، بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى عفرين كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ناتۆ ساز بكات.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گابرييڵ رايگه‌ياند، حكومه‌تى فيدراڵى ئه‌مريكا هێشتا نيگه‌رانه به هۆى ره‌وشى سه‌ربازى باكوورى سوورياوه و هه‌ربۆيه به هاوكارى فه‌ره‌نسا هه‌وڵى هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان ده‌دات و ده‌خوازێت ده‌سته‌به‌رى گه‌يشتنى كۆمه‌كى مرۆيى بۆ عفرين و پاراستنى سه‌روماڵى هاووڵاتيانى شاره‌كه بكرێت.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا رايشيگه‌ياند، ئه‌و ئه‌ركانه‌ى فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا له‌و چوارچێوه‌يه دياريان ده‌كه‌ن ده‌كه‌نه پێشينه‌ى باڵاى كاره‌كانيان.
ئه‌ڵمانيا به پرسى نوێكردنه‌وه‌ى تانكه‌كانى توركيادا ده‌چێته‌وه
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، نوێكردنه‌وه جبه‌خانه‌ى توركيا و تانكه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ى دواخستووه بۆ كاتێكى ناديار به هۆى ئه‌وه‌ى توركيا تانكى ئه‌ڵمانى له دژى كورده‌كان له باكوورى سووريا به‌كارهێناوه.
.jpg)
پێنتاگۆن: پێويسته توركيا بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌كات
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن) رايگه‌ياند، داوامان له توركيا كردووه بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌كات.
ئه‌و وته‌بێژه گوتيشى: ئامانجى ئێمه له‌ناوبردنى داعشه و پێشمان وايه هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر شه‌ڕى داعش ده‌بێت.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا: هێرشه‌كه‌ى توركيا شه‌رمه‌زارييه
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، هێزه‌ر نوێرت، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، "ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به باشى كارمان كردووه و داعش له‌ناو نه‌چووه و توركيا له ئامانج لايداوه و نيگه‌رانين له ره‌وشى عفرين و ئه‌م هێرشانه شه‌رمه‌زارين".
نوێرت گوتيشى: "ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كاريان كردووه، كه چه‌ند پێكهاته‌يه‌كن له‌وانه كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و سريانى و ئێمه به باشى كارمان له‌گه‌ڵ كردوون و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بوو كه داعشمان تێك‌شكاند".
هه‌روه‌ها گوتى: "وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه باسى له‌وه كردووه، كه 150 چه‌كدارى داعش كوژراون له دوو رۆژى رابردوودا و ئه‌مه گرنگييه‌كى زۆرى هه‌يه بۆ ئێمه و پيشانى ده‌دات كه هێشتا داعش ماوه و له‌ناو نه‌چووه".
گوتيشى: "زۆربه‌ى كارى ئێمه ئه‌نجامدراوه و له‌وێين و هێشتا به‌رده‌وامين و ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى ئامانجى له‌ناوبردنى داعشه و نامانه‌وێـ ئه‌مريكا بگه‌ڕێته‌وه جارێكى ديكه".
نوێرت ئه‌وه‌شى گوت: "قسه‌مان له‌گه‌ڵ توركيا كردووه و ئێمه زۆر نيگه‌رانين له بارودۆخى عفرين و پێمان وايه كه هه‌موو لايه‌ك ده‌بێت چاويان له‌سه‌ر داعش بێت و نابێت له‌و ئامانجه لابده‌ن و ئێمه دڵگرانين و نيگه‌رانييه‌كانيشمان گه‌ياندووه‌ته توركيا و ئێمه هاوڕاين له‌گه‌ڵ توركيا له باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى په‌كه‌كه و توركيا ئه‌ندامى ناتۆيه و هاوپه‌يمانمانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى توركيا له عه‌فرين ده‌يكات چاوى ئێمه له‌سه‌ر داعش لاده‌بات و هيچ لايه‌نێكى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى نه‌يوتووه داعش له‌ناوچووه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ به ئه‌ردۆغانى راگه‌ياندووه، "بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌كات و دووربكه‌وێته‌وه له به‌ئامانجگرتنى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى وه‌ك ئه‌وه‌ى بينيمان و داواشى كردووه، دوور بكه‌ونه‌وه له كوشتنى مه‌ده‌نييه‌كان و ئاواره‌كردنى خه‌ڵك و داوايكردووه، توركيا دان به خۆي‌دا بگرێت و ره‌وشه‌كه خراپتر نه‌كات".
هێزه‌ر نوێرت له باره‌ى هێرشه‌كانى توركياوه بۆ سه‌ر عفرين ره‌خنه‌ى توندى گرت و گوتى: "ئه‌مه شه‌رمه‌زارييه كه ناوچه‌يه‌ك ئارام بێت و بچيت تێكى بده‌يته‌وه".
.jpg)
له رووى مه‌يدانييه‌وه
تا ئێستا سوپاى توركيا و ئه‌و هه‌زاران چه‌كداره‌ى به‌ره‌ى نووسره و سوپاى ئازادى سووريا هيچ پێگه‌يه‌كى ستراتيژى كانتۆنى عفرينيان كۆنترۆڵ نه‌كردووه و له باره‌ى زيانه گيانى و مادييه‌كانيشه‌وه هه‌ردوولايه‌نى شه‌ڕه‌كه زانيارى جياواز بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له نوێترين هه‌ڵوێستيشدا كانتۆنى عفرين په‌يامێكى ئاراسته‌ى حكومه‌تى سووريا كرد و داواى لێ‌كرد، به‌رپرسيارێتى پاراستنى سنووره‌كان بگرێته ئه‌ستۆ.
هه‌سه‌ده: سێ تانكى سوپاى توركيا تێكشكێندران
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى هه‌سه‌ده بڵاويكردووه‌ته‌وه، هاتووه، "سوپاى داگيركارى توركيا هه‌وڵيدا له ميحوه‌رى ناحييه‌ى بلبل له گوندى عبيدان پێشڕه‌وى بكات و له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانى هه‌سه‌ده توانيان به‌ر به هێرشه‌كه بگرن و سێ تانكى سوپاى توركيا تێكبشكێنن و سه‌ربازه‌كانى ناويشيان بكوژن".
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "هه‌وڵه نه‌زۆكه‌كانى سوپاى توركيا به پشتيوانى رێكخراوى به‌ره‌ى نووسره به‌رده‌وامن بۆ داگيركردنى گونده‌كانى كانتۆنى عفرين".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له ميحوه‌رى ناحيه‌ى راجوى هاوسنوورى گوندى عه‌مارا تا گوندى كومرشى، سوپاى توركيا هه‌وڵى پێشڕه‌وى ده‌دات و هه‌سه‌ده به‌ره‌نگارى بووه‌ته‌وه".
روونيشيكردووه‌ته‌وه، "سه‌رجه‌م هێرشه‌كانى سوپاى توركيا تێكشكێندراوون و زيانى گيانى و ماڵييان به‌ركه‌وتووه".

كانتۆنى عفرين بانگه‌وازێك ئاراسته‌ى ديمه‌شق ده‌كات
شه‌وى رابردوو، ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كانتۆنى عفرين، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، داوايكرد، سوپاى سووريا پارێزگارى له سنوورى عفرين بكات و به‌ر به له‌شكركێشى سوپاى توركيا بگرێت.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، كه سايتى ره‌سمى كانتۆنى عفرين بڵاويكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "ئێمه له ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كانتۆنى عفرين، دووپاتيده‌كه‌ينه‌وه، كه ناوچه‌ى عفرين به‌شێكى دانه‌بڕاوه له سووريا. هێزه‌كانمان (يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل)، ماوه‌ى شه‌ش ساڵه پارێزگارى له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر هێرشه تيرۆريستييه‌كانى داعش و گرووپ و ميليشيا تيرۆريستييه‌كانى ديكه‌ى وه‌ك قاعيده. هه‌روه‌ها به‌شداريان كردووه له پاراستنى يه‌كێتى خاكى سووريا و دامه‌زراوه نيشتيمانييه‌كانى".

هه‌روه‌ها هاتووه: "ئێستا ئه‌م به‌شه‌ى سووريا كه‌وتووه‌ته به‌ر دوژمنكارى و ده‌ستدرێژى ناڕه‌واى ده‌ره‌كى له لايه‌ن ده‌وڵه‌تى توركياوه و ئه‌مه‌ش يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا و ئاسايش و ژيانى هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى دانيشتووى عفرينى خستووه‌ته مه‌ترسى و به‌ر هه‌ڕه‌شه و ئامانجيش له‌و ده‌ستدرێژييه دوژمنكارانه‌يه دابڕينى به‌شێكى زياترى خاكى سووريايه له رێى داگيركردنى عفرينه‌وه".
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا، ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عفرين رايگه‌ياندووه، "ئێمه له كاتێكدا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رگريى كردن له عفرين ده‌كه‌ينه‌وه له به‌رامبه‌ر په‌لامارى ده‌ره‌كى ناڕه‌وادا و به‌ره‌نگارى هه‌موو هه‌وڵێكى داگيركارى توركى ده‌بينه‌وه، داوا له ده‌وڵه‌تى سووريا ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى راپه‌ڕێنێت به‌رامبه‌ر به سه‌روه‌رى سووريا و پاراستنى سنووره‌كه‌ى له هێرشه داگيركارييه‌كانى توركيا. له كاتێكدا تا ئێستا ئه‌ركى خۆى رانه‌په‌ڕاندووه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى هێزه‌كانى بڵاوكردوونه‌ته‌وه بۆ پاراستنى ئاسايشى سنوور".