به وێنه.. ورده‌كارى چوونى رووسه‌كان بۆ عفرين ئاشكرا ده‌كرێت
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، تا ئێستا هيچ راگه‌يه‌ندراوێكى له باره‌ى ئه‌و وتانه‌ى رێدور خه‌ليل بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، رێدور خه‌ليل رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ رووسيا گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن له باره‌ى كردنه‌وه‌ى ناوه‌ندێكى سه‌ربازى رووسى له شارى عفرينى رۆژئاواى كوردستان و ئه‌ركى ئه‌و ناوه‌نده بريتى ده‌بێت له راهێنان و مه‌شقپێكردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، تا ئێستا هيچ راگه‌يه‌ندراوێكى له باره‌ى ئه‌و وتانه‌ى رێدور خه‌ليل بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
.jpg)
رێدور خه‌ليل ئاشكرايكرد، رێككه‌وتنه‌كه دوێنێ يه‌كشه‌ممه 19ى ئازار/ مارسى 2017 واژوو كراوه.
روونيشيكرده‌وه، بوونى سه‌ربازى رووسيا له‌و ناوچه‌يه له چوارچێوه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ يه‌په‌گه واژوو كراوه و ئامانج لێى شه‌ڕى داعش و راهێنانى هێزه‌كانى يه‌په‌گه‌يه له‌سه‌ر به‌كارهێنانى رێگه‌ى نوێى سه‌ربازى.
.jpg)
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌رێنييه له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان يه‌په‌گه و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى تيرۆر به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانمان كارايى و چالاكبوونى خۆيان له شه‌ڕى دژ به داعش سه‌لماندووه.