يه‌په‌گه: له‌گه‌ڵ مۆسكۆ بۆ كردنه‌وه‌ى ناوه‌ندێكى سه‌ربازى رووسى له عفرين رێككه‌وتين
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ رووسيا رێككه‌وتووين بۆ دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكى رووسى له شارى عفرين.
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ رووسيا رێككه‌وتووين بۆ دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكى رووسى له شارى عفرين.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له زارى يه‌په‌گه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، له شارى عفرين، ناوه‌ندێكى سه‌ربازى رووسيا ده‌كرێته‌وه.
كردنه‌وه‌ى ئه‌م ناوه‌نده‌ى رووسه‌كان له رۆژئاواى كوردستان هاوكاته له‌گه‌ڵ زيادبوونى ژماره‌ى سه‌رباز و راوێژكارانى ئه‌مريكا له رۆژئاواى كوردستان.