ئه‌مريكا داواى كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان و ناردنى مووچه ده‌كات
پێويسته به‌غدا گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێم هه‌ڵبگرێت و مووچه ره‌وانه بكات
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن سوليفان رايگه‌ياند، پێويسته به‌غدا گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێم هه‌ڵبگرێت و مووچه ره‌وانه بكات.
سوليفان، گوتيشى: پشتيوانى ديالۆگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌م و به‌ره‌و پێشچوونى باش له گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا هاتووه‌ته‌ئاراوه.
هه‌روه‌ها گوتى: هانى به‌غدا ده‌ده‌م، بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتنێكى كردارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن سوليفان، ئه‌مڕۆ گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق كۆبوويه‌وه.