سبه‌ی له خولی پله‌یه‌كی كوردستان چه‌ندان یاری لوتكه به‌ڕێوه‌یه
یاری لوتكه له ده‌ربه‌ندیخان و یاریگه‌ی مهلعهبهكهی سلێمانی ده‌بێت
سبه‌ی دووشه‌ممه گه‌ڕی سێیه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان له یاریگه جیاجیایه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
ـ یانه‌ی كۆیه بۆ دووه‌مین هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك له نێو یاریگه‌ی خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی یارییه‌كه ئه‌نجام ده‌دات و میوانداریی یانه‌ی هه‌ڵۆی ده‌ڤه‌ری بارزان ده‌كات.
یانه‌ی كۆیه هه‌فته‌ی رابردوو له نێو یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی یانه‌ی گاره‌ی میوانی كرد و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ برده‌وه، له ئێستاشدا به 3 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.
یانه‌ی هه‌ڵۆ هه‌فته‌ی رابردوو له نێو یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك یه‌كسانبوون، له ئێستادا به 2 خاڵ له خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت و هێشتا تامی هیچ سه‌ركه‌وتنێكی نه‌كردووه.
ـ له یارییه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، یانه‌ی گاره و ئاكرێ له شاری دهۆك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئه‌م دوو یانه‌یه ئه‌م وه‌رزه هیچ سه‌ركه‌وتنێكیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، هه‌فته‌ی رابردووش هه‌ردوو یانه قورسی به‌رامبه‌ر یانه‌كانی كۆیه و سۆران دۆڕان.
یانه‌كانی گاره و ئاكرێ به ته‌نیا خاڵێك كه‌وتوونه‌ته پله‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌می خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان.
ـ له یاری لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، یانه‌كانی دهۆك و سۆران رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان 4 خاڵیان هیچ یارییه‌كیشیان نه‌دۆڕاندووه، یانه‌ی سۆران به جیاوازی گۆڵ لوتكه‌ی گرتووه و یانه‌ی دهۆكیش له پله‌ی دووه‌م دێت.
سۆران هه‌فته‌ی رابردوو له به‌رامبه‌ر ئاكری یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی له خوله‌كه به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دهۆك له ده‌ڤه‌ری بلێ له بارزان به‌رامبه‌ر هه‌ڵۆ كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه.

كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م:
له‌م كۆمه‌ڵه 3 یاری به‌ڕێوه ده‌چن، له یاری لوتكه‌دا یانه‌ی كفری ده‌بێته میوانی ده‌ربه‌ندیخان، هه‌ردوو یانه له هه‌فته‌ی رابردوو به‌رامبه‌ر یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سه‌یدسادق سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
یانه‌ی كفری كه یه‌كه‌م وه‌رزیه‌تی له خولی پله‌یه‌ك هێشتا ئاوڕی له شكست نه‌داوه‌ته‌وه و 2 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێناوه و به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به 3 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م دێت.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوای شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه پایته‌ختی رۆشنبیری و یه‌كه‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی له یاریگه‌ی مه‌لعه‌به‌كه له سلێمانی به‌رامبه‌ر یانه‌ی شه‌هیدان ده‌كات.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له 2 یاری رابردوو، سه‌ركه‌وتنێك و شكستێكی هه‌یه و به 3 خاڵ له پۆلێنی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت، له‌وكاته‌ی یانه‌ی شه‌هیدان له 2 یاری رابردوو یه‌كسانبوون ناونیشانی یارییه‌كانی بووه و به 2 خاڵ له ریزبه‌ندی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دێت.
له دوایین یاری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، یانه‌ی ئاشتی شاری سلێمانی له شاره‌زوور ده‌بێته میوانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، هه‌ردوو یانه هێشتا نه‌یانتوانیوه سه‌ركه‌وتنێك بكه‌نه شیرینی ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌یان بۆ هانده‌رانیان، هه‌ریه‌كه‌یان به تاقه خاڵێك له خانه‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌می دواوه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان دێن.
