ئۆبامیانگ بەرامبەر 63 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە ئارسێناڵ
ئارسێناڵ و بۆرووسیا دۆرتمۆند گەیشتوونەتە رێککەوتن
ئارسێناڵ و بۆرووسیا دۆرتمۆند لەسەر گواستنەوەی پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ گەیشتنە رێککەوتن.
ماڵپەڕی کیکەری ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئارسێناڵ و بۆرووسیا دۆرتمۆند گەیشتنە رێککەوتن ئۆبامیانگ بەرامبەر 63 ملیۆن یۆرۆ لە یانە ئەڵمانییەکەوە بگوازرێتەوە ریزەکانی یانە ئینگلیزییەکە.
ئۆبامیانگ دهبێته دووهم گرێبهستی ئهم زستانهی ئارسێناڵ و پێشتریش برۆسیا دۆرتمۆند دوو ئۆفهری ئارسێناڵی به بڕی پهنجا و پێنج ملیۆن و پهنجا و ههشت ملیۆن یۆرۆ رهت كردبووە و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی گواستنەوەی ئۆبامیانگ رابگەیەنرێت و ئەو هێرشبەرە گابۆنییە شوێنی ئالێکسس سانچێز دەگرێتەوە، کە هەفتەی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدەوە کرد.
بە چوونی ئۆبامیانگ بۆ ئارسێناڵ، چاوەڕێ دەکرێت ئۆلیڤەر جیرۆ ریزەکانی گەنەرز بەجێبهێڵێت.
