ئۆبامیانگ بەرامبەر 63 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە ئارسێناڵ

ئارسێناڵ و بۆرووسیا دۆرتمۆند گەیشتوونەتە رێککەوتن

ئارسێناڵ و بۆرووسیا دۆرتمۆند لەسەر گواستنەوەی پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ گەیشتنە رێککەوتن.
ماڵپەڕی کیکەری ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئارسێناڵ و بۆرووسیا دۆرتمۆند گەیشتنە رێککەوتن ئۆبامیانگ بەرامبەر 63 ملیۆن یۆرۆ لە یانە ئەڵمانییەکەوە بگوازرێتەوە ریزەکانی یانە ئینگلیزییەکە.
ئۆبامیانگ ده‌بێته‌ دووه‌م گرێبه‌ستی ئه‌م زستانه‌ی ئارسێناڵ و پێشتریش برۆسیا دۆرتمۆند دوو ئۆفه‌ری ئارسێناڵی به‌ بڕی په‌نجا و پێنج ملیۆن و په‌نجا و هه‌شت ملیۆن یۆرۆ ره‌ت كردبووە و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی گواستنەوەی ئۆبامیانگ رابگەیەنرێت و ئەو هێرشبەرە گابۆنییە شوێنی ئالێکسس سانچێز دەگرێتەوە، کە هەفتەی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدەوە کرد.
بە چوونی ئۆبامیانگ بۆ ئارسێناڵ، چاوەڕێ دەکرێت ئۆلیڤەر جیرۆ ریزەکانی گەنەرز بەجێبهێڵێت.

رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی
رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی