هه‌سه‌ده فڕۆكه‌یه‌كی توركیای خسته خواره‌وه
توركیا هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی بڵاونه‌كردۆته‌وه
K24- هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیای له ناوچه‌یه‌كی باكووری شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه ده‌ركراوه و، له سایتی فه‌رمی خۆیان بڵاوكردۆته‌وه، جه‌خت ده‌كاته‌وه، "هێزه‌كانمان فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری توركیایان له جۆری درون له ناحیه‌ی بولبوله‌ی باكووری عه‌فرین خسته خواره‌وه".
له‌كاتێكدا ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه توركیه‌ی نه‌خسته روو، تائێستا حكومه‌تی توركیاش هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌مباره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
ماوه‌ی 10 رۆژه كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا به‌ناوی "چڵه زه‌یتون" له دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستی پێكردووه و، تادێت هێرش و بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ئه‌و شاره چڕتر ده‌بێت، به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ندین هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی.