له خولی پله‌یه‌كی كوردستان زنجیره‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن تۆمار كران
خولی پله‌یه‌كی كوردستان رۆژێكی پڕ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له گه‌ڕی سێیه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان له یاریگه جیاجیایه‌كانی كوردستان 6 یاری به‌ڕێوه چوون، یانه‌ی كفری له دوایین ساته‌كانی یارییه‌كه خۆی له شكست پاراست و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، یانه‌ی كۆیه‌ش دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌ده‌ستهێنا.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
ـ له یاری لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، یانه‌كانی دهۆك و سۆران رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، له‌م یارییه‌دا یانه‌ی دهۆك به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، به‌مه‌ش یانه‌ی سۆران تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه.
یانه‌ی دهۆك به 7 خاڵ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به یانه‌ی سۆران چۆل كرد، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سۆرانیش به 4 خاڵه‌كه‌ی پێشووی بۆ خانه‌كانی خواره‌وه دابه‌زی.
ـ له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی كۆیه بۆ دووه‌مین هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك له نێو یاریگه‌ی خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، قوربانی ئه‌مجاره‌یان یانه‌ی هه‌ڵۆ بوو كه یارییه‌كه‌ی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به یانه‌ی كۆیه دۆڕاند، له‌م یارییه‌دا یاریزانێكی كۆیه هاتریكی تۆمار كرد و هاته سه‌رلیستی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه.
یانه‌ی كۆیه هه‌فته‌ی رابردوو له نێو یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی یانه‌ی گاره‌ی میوانی كرد و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ برده‌وه، ئه‌مجاره‌شیان شكستی به یانه‌ی هه‌ڵۆ هێنا، له ئێستاشدا كۆیه خاڵه‌كانی بۆ 6 خاڵ زیاد كرد.
یانه‌ی هه‌ڵۆ له ئێستادا به 2 خاڵ له خانه‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه دێت و هێشتا تامی هیچ سه‌ركه‌وتنێكی نه‌كردووه.
ـ له یارییه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، یانه‌ی گاره و ئاكرێ له شاری دهۆك به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه به‌یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی تامی هیچ سه‌ركه‌وتنێك له‌م وه‌رزه بكه‌ن.
یانه‌كانی گاره و ئاكرێ هه‌ریه‌كه‌یان به 2 خاڵ كه‌وتوونه‌ته پله‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م:
ـ له یارییه‌كی دراماتیكیدا یانه‌ی كفری بووه میوانی ده‌ربه‌ندیخان، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
یانه‌ی كفری كه یه‌كه‌م وه‌رزیه‌تی له خولی پله‌یه‌ك هێشتا ئاوڕی له شكست نه‌داوه‌ته‌وه، له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش له دوایین ساته‌كانی یارییه‌كه خۆی له شكست پاراست و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
یانه‌ی كفری به 7 خاڵ له لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان خاڵه‌كانی بۆ 4 خاڵ زیاد كرد.
ـ له یارییه‌كی دیكه‌دا، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوای شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو گه‌ڕایه‌وه پایته‌ختی رۆشنبیری و یه‌كه‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی له یاریگه‌ی مه‌لعه‌به‌كه كرد و به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یانه‌ی شه‌هیدانی برده‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووه خاوه‌نی 2 سه‌ركه‌وتن و شكستێك به 6 خاڵ له پۆلێنی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه، له‌وكاته‌ی یانه‌ی شه‌هیدان تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه و به 2 خاڵ كه‌وته خانه‌كانی دواوه‌ی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی.
له دوایین یاری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، یانه‌ی ئاشتی شاری سلێمانی له شاره‌زوور بووه میوانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، له‌م یارییه‌دا یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه و یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه كرده شیرینی بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی.
یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه خاڵه‌كانی بۆ 4 خاڵ زیاد كرد و یانه‌ی ئاشتی به تاقه خاڵێك له دواوه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه جێگیر بوو.