پێكێ له‌گه‌ڵ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بڕیارێكی مێژوویی دا
نوێترین دیمانه‌ی پیكێ، میدیاكانی هه‌ژاند
جیرارد پیكێ به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا تا 2022 نوێكرده‌وه و بڕیاریشدا له دوای مۆندیالی 2018ـی رووسیا راسته‌وخۆ واز له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بهێنێت.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 29 جه‌نیوه‌ری 2018، له مه‌راسیمێكدا بارسێلۆنا گرێبه‌ستی جیرارد پیكێ نوێكرده‌وه و تا هاوینی 2022 له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
جیرارد پیكێ چی گووت؟
جیرارد پیكێ ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ نیازێكی نییه جگه له بارسێلۆنا درێسی هیچ یانه‌یه‌كی دیكه بپۆشێت، ده‌شڵێت: هه‌ركاتێك له بارسێلۆنا دووركه‌وتمه‌وه، ئه‌وا ناچمه هیچ یانه‌یه‌كی دیكه، به‌ڵكوو به‌یه‌كجاری بڕیاری وازهێنان له یاریكردن ده‌ده‌م.
پیكێ گوتیشی: هه‌رگیز ناتوانم چۆن وه‌سفی ئه‌و یانه‌یه‌ی ئێستام بكه‌م، من له ته‌مه‌نی 14 ساڵی درێسی بارسێلۆنا پۆشیوه و تا ئێستا هه‌ست به ئاسووده‌یی و سووپاسگوزارییه‌كی زۆر ده‌كه‌م كه له‌و یانه‌یه یاری ده‌كه‌م.
پێكی دوای 2022 چی ده‌كات؟
له باره‌ی دوای 2022، كاتێك گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا ته‌واو ده‌بێت و ئه‌وكات ته‌مه‌نی ده‌بێته 33 ساڵ، پیكێ گوتی: نازانم چی ده‌كه‌م، هه‌ڵبه‌ت هیچ پلانێكم نییه، ته‌نیا ده‌مه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌و یانه‌یه به‌رده‌وام بم.
پیكێ گوتیشی: بارسێلۆنا بۆته ماڵی من، سووپاسی سه‌رۆك و ئه‌ندامان و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و یانه‌یه ده‌كه‌م كه بوومن بوونه‌ته خانه‌واده‌یه‌ك كه هه‌رگیز ناتوانم له بیریان بكه‌م.
پیكێ چۆن وه‌سفی مێسی ده‌كات؟
پیكێ له باره‌ی لیۆنێل مێسی ده‌ڵێت: مێسی جیاوازه له هه‌مووان، به‌شێكی زۆر له بردنه‌وه‌كه‌مان به‌هۆی هه‌وڵی تاكلایه‌نه‌ی لیۆیه، هیوادارم ئێمه‌ش بتوانین له هه‌موو ڕووییه‌كه‌وه یارمه‌تی بده‌ین.
پێكێ چی به ریال مه‌درید ده‌ڵێت؟
له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی دۆخی ئێستای یانه‌ی ریال مه‌درید، جیرارد پیكێ ده‌ڵێت: من نایه‌م دانیشم و خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ریال مه‌درید بم، بێگومان ره‌نگه چه‌ندان لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌ی له تیڤییه‌كان و میدیاكانه‌وه بۆ بكرێت، ئه‌وه‌ی گرینگه لای من بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناسناوه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات بێگومان ساڵێكی خۆش ده‌بێت بۆ ئێمه.
پێكێ باس له وازهێنانی له ئیسپانیا ده‌كات
پێكێ به فه‌رمی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له دوای مۆندیالی 2018 واز له یاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌هێنێت، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌رفه‌تی زۆری به من به‌خشی، له‌به‌رامبه‌ردا منیش ئه‌وه‌نده‌ی له توانام دا هه‌بوو خزمه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌م كرد، به‌ڵام له دوای مۆندیال ده‌مه‌وێـت به یه‌كجاری له هه‌ڵبژارده‌كه دوور بكه‌مه‌وه.
پیكێ و سیاسه‌ت؟
پیكێ كه هه‌میشه به‌وه ناسراوه سه‌رسه‌ختانه داوای جیابوونه‌وه‌ی كه‌تلۆنیا له ئیسپانیا ده‌كات، له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵی سیاسه‌ت ده‌بێت، پێكێ ده‌ڵێت: له راستیدا بیرم لێكردۆته‌وه، ره‌نگه كارێكی باش بێت، به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین بزانین له داهاتوو چی رووده‌دات.
جیرارد پیكێ له‌وه‌ته‌ی 2009 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌كات، 94 یاری له‌گه‌ڵ ماتادۆره‌كان كردووه و 5 گۆڵی تۆمار كردووه.
پیكێ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌شداری 425 یاری كردووه و 36 گۆڵ و 8 ئاسیستی هه‌یه، پێشتریش 22 یاری به درێسی مانچێسته‌ر یونایتد كردووه و 2 گۆڵیشی تۆمار كردووه.
.jpg)