وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات

له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، بڕیاره‌ مانگی داهاتوو، جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ چوارچێوه‌ی گه‌شتێكی فه‌رمی، سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدا بكات.

عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ وێبسایتی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگه‌یاندووه‌، بڕیاره‌ مانگی داهاتوو، جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم، راشیگه‌یاندووه‌، لە چەند مانگی رابردوودا پاریس, پشتیوانی خۆی بۆ گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حکوومەتی عێراق ده‌ربڕیوه‌.

له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان، پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی.