دوو نووسه‌رى رووس پلانى سوپاى توركيا له عه‌فرين ئاشكرا ده‌كه‌ن
مه‌ترسى درێژه كێشانى هێرشى سوپاى توركيايان بۆ سه‌ر عه‌فرين خستووه‌ته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له نووسه‌رانى رووس مه‌كسيم يوسين و سێرگى ستروكان له وتارێكدا مه‌ترسى درێژه كێشانى هێرشى سوپاى توركيايان بۆ سه‌ر عه‌فرين خستووه‌ته‌ڕوو و هۆشداريان له باره‌ى ورده‌كارى پرۆسه سه‌ربازييه‌كان داوه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه: "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتونى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين، له برى ئه‌وه‌ى كورت بێت و له كه‌مترين واده‌دا كۆتايى پێ بێت، گۆڕاوه بۆ هه‌ڵمه‌تێكى درێژخايه‌ن. وه‌ك له لێدوانى ئه‌نقه‌ره ده‌رده‌كه‌وێت، سوپاى توركيا نايه‌وێت خۆى پابه‌ند بكات به واده‌يه‌كى دياريكراو و ده‌يه‌وێت به‌رده‌وام بێت تا ده‌گاته قوڵايى 30 كيلۆمه‌تر له خاكى سووريا".
له وتاره‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، "به گوێره‌ى پلانى فه‌رمانده‌كانى سوپاى توركيا، چه‌ند سه‌رنجێك درووست ده‌بن، له‌وانه، يه‌كه‌م: فه‌رمانده‌كانى سوپا له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵيان نه‌دا ره‌وشێكى نوێ و رووداوى نوێ بهێننه ئاراوه و هێرشێكى گشتگير بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌ستيانكرد به كرده‌وه‌ى سنووردار و دياريكراو له ناوچهيى به‌رته‌نگ. دووه‌م: توركه‌كان ده‌يانه‌وێت زيانه‌كانيان كه‌م كه‌نه‌وه و له‌و ميانهيهشدا، چه‌كدارانى ميليشياكانى سوپاى ئازادى سووريايان پێش خۆيان داوه و ئه‌وان له دوايانهوه له رووى ئاسمانى و لۆجستييه‌وه هاوكاريان ده‌كه‌ن".
ئه‌و دوو نووسه‌ره رووسييه ئه‌وه‌شيان نووسيوه، "چه‌كدارانى سوپاى ئازادى سووريا بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره بۆ توركيا ناكه‌ن. ده‌يانه‌وێت بگه‌نه گرد ره‌فعه‌ت و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كۆنترۆڵ بكه‌ن و بيكه‌نه جێپێيهك له ناو خاكى سووريا بۆ خۆيان، كه ئه‌و ناوچه‌يه له شوبات/ فێبرايه‌رى 2016 له لايه‌ن هێزى كورده‌كانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه و ئه‌وه‌ش ره‌وشى ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و ده‌بێته هۆى رهشبينييهكى زۆرى ديمه‌شق له هه‌مبه‌ر ئۆپراسيۆنه‌كه‌ى توركيا".
به راى ئه‌و نووسه‌رانه، "هه‌ڵوێستى ده‌سه‌ڵاتدارانى سووريا رۆڵێكى گرنگى هه‌يه له يهكلاكردنهوهى چاره‌نووسى عه‌فرين، به‌و پێيه‌ى عه‌فرين له ناوچه كوردييه‌كانى ديكه دابڕاوه و ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت بهرگريكارانى عه‌فرين بۆ دهستڕاگهيشتنيان به كۆمه‌ك و پشتيوانى سه‌ربازى له ناوچه كوردييه‌كانى خۆرههڵاتيانهوه به ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى سووريادا تێپه‌ڕن و ئه‌وه‌ش به بێ ره‌زامه‌ندى سوپاى سووريا روو نادات، هه‌ربۆيه ئه‌گه‌ر سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د رێگه به بهرگريكارانى عه‌فرين نه‌دات ده‌ستيان به ناوچه كوردييه‌كانى ديكه رابگات و دهرچهيهكيان به روودا بكرێته‌وه ناچار ده‌بن، ته‌نيا پشت به خۆيان و ئه‌و هێزه‌ى هه‌يانه له شاره‌كه ببه‌ستن و به‌ره‌نگارى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى ببنه‌وه".
مه‌كسيم يوسين و سێرگى ستروكان، باسيان له‌وه‌شكردووه، هه‌رچه‌نده رووسيا رێگه‌ى داوه توركيا دژى ناوچه كوردييه‌كان ئۆپراسيۆن ئه‌نجام بدات و پێده‌چێت هه‌ردوولا گه‌يشتبنه رێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌مه ماناى وا نييه بێ زيان بۆ رووسيا ته‌واو ده‌بێت و ده‌كرێت ئه‌و رێگه پێدانه‌ى رووسيا و شه‌ڕى توركيا دژى عه‌فرين ببێته هۆى ئه‌وه‌ى كورده‌كان به‌شدارى له كۆنگره‌ى سوچى نه‌كه‌ن.
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان پێى نايه ده‌يه‌م رۆژييه‌وه. له باره‌ى زيانه گيانييه‌كانيشه‌وه هه‌ردوولايه‌نى شه‌ڕه‌كه ئامار و زانيارى جياوازيان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)





.jpg)
















.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)















