عەبادی بانگێشتی پەرلەمان دەکرێت

له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنه‌ كوردی و سووننه‌كانه‌

K24 - كه‌ركووك:

بڕیارە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، حەیدەر عەبادی, سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەسەر داواى فراكسیۆنه‌ کوردیيەکان و سووننەکان, لەدانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئامادەبێت.

سیروان سیرین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر لیستی پارتی، بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، داوایەکی فەرمیمان ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووەو داوای ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانمان کردووە لە پێش پەرلەمان.

وتیشی، داواکەی ئێمە بۆ ئەوە هات، کە پێویستە بودجەی هەرێمی کوردستان ڕێژەی لەسەدا17 جێگیر بکرێت و ناوی پارێزگاکانی هەرێمیش هەڵگیرێت لەپڕۆژە یاسایی بودجەکەو بکرێت بەهەرێمی کوردستان، ئەو کات ئامادەین دەنگ بە پڕۆژە یاسایی بودجە بدەین وتێپەڕێنین لەهۆڵی پەرلەماندا.

سیروان سیرینى، بەدووریشی زانی کە پڕۆژە یاسای بودجە تێبپەڕێت، چونکە سووننەکانیش داوای دیاریکردنی بودجەیەکی تایبەت دەکەن بۆ ناوچە تازە ڕزگارکراوەکان، کە ئەمەش لەم کاتەدا لەتوانای حکوومەت نیيە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە کوردە، هاتنەکەی عەبادی بۆ پەرلەمان میوانداريیە، بەڵام پرسی پڕۆژە یاسای بودجە لەپەرلەمان یەکلای دەبێتەوە.