شازاده و ملیاردێره‌كان له قه‌فه‌سه شاهانه‌كه دێنه ده‌ره‌وه
زۆرینه‌یان قایل بوون پاره بده‌نه ده‌وڵه‌ت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/1/2017 به‌رپرسێكی سعوودی رایگه‌یاند: "سه‌رجه‌م ئه‌و شازاده و به‌رپرس و سه‌رمایه‌دارانه‌ی له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گهنددهڵی له هوتێل ریتز كارلتۆن ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، ئازادكراون".
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه ده‌یان شازاده و به‌رپرس و سه‌رمایه‌داری ناوداری وڵاته‌كه‌ی له چواچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی رایگه‌یاندبووه.
ئازادكردنی ئه‌و دهستبهسهركراوانهش پاش چه‌ند رۆژێكی كه‌مه له لێدوانه‌كانی وه‌لید بن ته‌لال، ملیاردیری سعوودی كه گووتی: "كێشه‌كان چاره‌سه‌ركراون و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێك ئازاد ده‌كرێن".
رۆژنامه‌ی سه‌به‌قی سعوودیش پێش چه‌ند رۆژێك بڵاویكردبووه‌وه كه "خه‌ریكه كێشه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ت و شازاده ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرس و سه‌رمایه‌داره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه سعوودییه‌كه، زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و دانی باج به ده‌وڵه‌ت داوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر 90% یان هه‌ڵگیراوه‌و ئازادیان كردوون، ئه‌وانه‌شیان ماونه‌ته‌وه دۆسییه‌كانیان ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی كراوه".
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش له‌سه‌ر پێدانی پاره‌ی كاش بووه به ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن شازاده و به‌رپرس و سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه.
رۆژی 4/11/2017 ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه زیاتر له 200 كه‌سیان به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرد، 11 كه‌یسیان شازاده و 4 كه‌سیان وه‌زیر و ده‌یان كه‌سی دیكه‌شیان سه‌رمایه‌دار و پیاوانی كار بوون، شوێنی دهستبهسهركردنیشیان هوتێل ریتز كارلتۆن بوو، بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووشه‌وه، ده‌رگای هوتێله‌كه به‌رووی میوانه‌كاندا بكرێته‌وه كه زیاتر له دوو مانگ به‌هۆی ئه‌و دهستبهسهركراوانهوه داخرابوو.