به‌رپرسێكى سه‌ربازى ئه‌مريكا: توركيا له ره‌وشێكى سه‌ختدايه
ئه‌مڕۆ 11 رۆژه سوپاى توركيا له زه‌مين و ئاسمانه‌وه به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرين
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 11 رۆژه سوپاى توركيا له زه‌مين و ئاسمانه‌وه به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرين و به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان ئه‌مريكا هۆشدارى داوه‌ته توركيا له درێژه كێشانى شه‌ڕى عه‌فرين.
سايتى (ۆرڵد تۆپ)ـى هه‌واڵيى ئه‌مريكا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له زارى به‌رپرسى ئاسايشى نيشتيمانى و سه‌ربازى ئه‌مريكا بڵاويكرده‌وه، "توركيا له ره‌وشێكى سه‌ختدايه، به‌ڵام پێويسته سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر كۆتايهێنان به داعش چڕ بكرێنه‌وه".
دانا وايت، گوته‌بێژ به ناوى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن) رايگه‌ياند، "ئێمه به توركيامان راگه‌ياندووه، كه ده‌مانه‌وێت ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كه‌يان سنوور دار بێت".
گوتيشى: "توركيا ته‌نيا ئه‌ندامى ناتۆيه كه چالاكى دژ به ده‌وڵه‌ت له ناو سنووره‌كانيدا هه‌يه، ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵى هاوكار بووينه بۆ له‌ناوبردنى هه‌ندێك له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "نيگه‌رانيه‌ك له باره‌ى واده‌ى ئه‌م ئۆپراسيۆنه‌ى توركياوه له ئارادايه، هێرشه ئاسمانييه‌كانى ره‌نگه ببنه هۆى درووستبوونى مه‌ترسى بۆ سه‌ر گيانى هێزه ئه‌مريكييه‌كان له ناوچه‌كه‌دا".
ئه‌و وته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا دووپاتيكرده‌وه، "ئه‌مريكا به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه پێويسته هه‌موو سه‌رنج و بايه‌خدانێك له‌سه‌ر شكستپێهێنانى يه‌كجاره‌كى داعش بێت له سووريا".
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان پێى نايه يازده‌هه‌م رۆژييه‌وه. له باره‌ى زيانه گيانييه‌كانيشه‌وه هه‌ردوولايه‌نى شه‌ڕه‌كه ئامار و زانيارى جياوازيان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.