دوو مووشه‌ك له ناو عه‌فرین كه‌وتنه‌خواره‌وه و به هۆیه‌وه 12 كه‌س برینداربوون
سه‌رجه‌مییان هاووڵاتی سڤیلن
K24 - هه‌ولێر:
به هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دوو مووشه‌ك له‌ناو شاری عه‌فرین، 12 هاووڵاتی سڤیل برینداربوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، سوپای توركیا و كه‌تیبه‌كانی سوپای سووریای ئازاد، كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، دوو مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ناو شاری عه‌فرین كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، مووشه‌كی یه‌كه‌م ئاراسته‌ی گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه كراوه و به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س برینداربوونه و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
مووشه‌كی دووه‌میش له شه‌قامی راجو نزیك مزگه‌وتی شواخ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ماوه‌ی 13 رۆژه، سوپای توركیا، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپیكردووه به ناوی "چڵه زه‌یتوون" و تێیدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاد هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شاره‌كه.
به گوێره‌ی ئاماری ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری كانتۆنی جه‌زیره‌ش، تا ئێستا 100 هاووڵاتی سڤیل، به هۆی بۆدرومانه‌كان شه‌هید بوونه و 200 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
دوای 12 رۆژ له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ناوه‌ڕاستی شاری عه‌فرین تۆپباران ده‌كرێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)