دايكى هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د: زۆر ئێرانم خۆشده‌وێت
خه‌سووى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى كۆچكردووى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، خۆشحاڵه به‌وه‌ى له ژيانيدا فێرى فارسى بووه
K24 – هه‌ولێر:
گه‌لاوێژ ساڵح، هاوسه‌رى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د و دايكى هێرۆ ئيبراهيم، كه ده‌كاته خه‌سووى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى كۆچكردووى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، خۆشحاڵه به‌وه‌ى له ژيانيدا فێرى فارسى بووه و له باره‌ى ئێرانه‌وه ده‌ڵێت: "زۆر ئێرانم خۆش ده‌وێت".
گه‌لاوێژ ساڵح، له دايكبووى 1930ى شارى مووسڵه و له ته‌مه‌نى 17 ساڵيدا هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د كردووه، له پێنجه‌م ژماره‌ى پاشكۆى (ژنۆرناڵ)ى رۆژنامه‌ى (كوردستانى نوێ)، كه له ژماره‌ى ئه‌مڕۆ (7480)ى 31ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، له باسى سه‌ربورده‌ى ژيانيدا له ژێر ناونيشانى (چۆن ده‌ستم به نووسين كرد) بابه‌تێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه.

له‌و بابه‌ته‌دا، دايكى هێرۆ ده‌ڵێت: "به‌ر له‌وه‌ى بچينه له‌نده‌ن، به په‌نابه‌رى دووجار له ئێران بووين. له‌وێ فێرى فارسى بووم، كه زۆر خۆشحاڵم، چونكه زۆر ئێرانم خۆشده‌وێت".
به هۆى ناكۆكييه‌كانى ناوه‌ڕاستى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، ئه‌و باڵه‌ى كه ئيبراهيم ئه‌حمه‌د سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرد و دژى رێبه‌رايه‌تى شۆڕشى ئه‌يلوول وه‌ستانه‌وه، وه‌ك په‌نابه‌ر روويان له ئێران كرد و به گوێره‌ى گێڕانه‌وه‌كانى، گه‌لاوێژ ساڵح، هاوسه‌رى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د له‌و ماوه‌يه‌دا فێرى زمانى فارسى بووه و ئه‌و وڵاته‌ى خۆش ويستووه.

گه‌لاوێژ ساڵح، له مێژووى ئه‌ده‌بياتى كورديدا به به‌رهه‌مه‌كانى له بوارى چيرۆكى هونه‌رى كورديى له‌وانه (ئه‌شكه‌وتى دلێران، رێبوارێكى سه‌رگه‌ردان، ئه‌فسانه‌ى گه‌لى ناو گردان) ده‌ناسرێته‌وه و به گشتى خاوه‌نى 27 به‌رهه‌مى چاپكراوه.
