توركیا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی سنووری عه‌فرین ده‌كات
ئه‌و هێزه نوێیه‌ی سوپای توركیا كه له 15 زریپۆش پێكهاتووه گه‌یشته سنووری شاری كلێس و له گوندی گولبابا جێگیربوو
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، توركیا كاروانێكی نوێی سه‌ربازی كه له 15 زریپۆش و ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازی پێكهاتووه، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان له ئۆپه‌راسیۆنی دژ به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له شاری عه‌فرین، گه‌یشته سنووری شاری كیلیسی باكووری كوردستان له‌سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه له گوندی گولبابای سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان جێگیركراون و له‌داهاتوودا به‌شداری له هێرشه‌كانی سه‌ر شاری عه‌فریندا ده‌كه‌ن.
هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین، پێی ناوه‌ته 12مین رۆژییه‌وه و، تائێستاش رۆژانه هێزی مرۆیی و لۆجیستی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كرێن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ دانا وایت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، "داوامان له توركیا كردووه، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر عه‌فرین سنووردار بكات".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا به به‌رده‌وامی كار له‌سه‌ر گرنگیدان به شه‌ڕی دژ به داعش و له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و رێكخراوه له‌ناو خاكی سووریا ده‌كاته‌وه".